Hemn Baban
30 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 01 مای,س 2017
عه‌سكه‌ری ده‌ڵێت حكوومه‌تی عێراق رۆژانه 105 هه‌زار به‌رمیل و هه‌رێمیش 200 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركووك هه‌نارده ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكی لێژنه‌ی نه‌وت و غازی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند، حكوومه‌تی عێراق بڕی دوو ملیار دۆلار وه‌كو موسته‌حه‌قاتی پارێزگای كه‌ركووك له بری هه‌نارده‌كردنی نه‌وته‌كه‌ی قه‌رزاری پارێزگاكه‌یه.
له‌وباره‌یه‌وه ئەحمەد عه‌سكه‌ری رایگه‌یاند "عێراق زیاتر له دوو ملیار دۆلار قه‌رزاری پارێزگای كه‌ركووكه كه به پێی یاسای پترۆ دۆلار ده‌بوو ره‌وانه‌ی كه‌ركووكی بكات، به‌ڵام نایكات، ئه‌و بڕه‌ش بریتییه له‌و پارانه‌ی ساڵانی 2013، 2014، 2015، 2016 له‌گه‌ڵ چوار مانگی ئه‌مساڵ 2017ش".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باسی له‌وه‌كرد كه هه‌رێمی كوردستان مانگانه بڕی 10 ملیۆن دۆلار وه‌كو پاره‌ی پترۆ دۆلار به كه‌ركووك ده‌دات.
ئەحمەد عه‌سكه‌ری هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌كرد كه به هۆی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه كه‌ركووك زیانی زۆری پێگه‌یشتووه، له‌و باره‌یه‌وه گوتی: "وه‌كو پارێزگای كه‌ركووك هاوشانی پارێزگای به‌سرە داوامان كردبوو كۆمپانیای نه‌وتی كه‌ركووك له بری كۆمپانیای نه‌وتی باكوور له پارێزگاكه دابمه‌زرێت، به‌ڵام حكوومه‌تی عێراق ئه‌وه‌ی به‌سرەی دروست كرد و بڕیاری له‌سه‌ر دا، به‌ڵام هی كه‌ركووكی ره‌تكردووه‌ته‌وه كه به‌پێی یاسا هه‌ر پارێزگایه‌ك ئاستی هه‌نارده‌كردنی رۆژانه‌ی به‌رهه‌می نه‌وتی بگاته 100 هه‌زار به‌رمیل كۆمپانیای نه‌وتی تایبه‌ت به خۆی ده‌بێت، هه‌روه‌ها پارێزگای كه‌ركووك كێشه‌ی پترۆ دۆلاریشی هه‌یه كه حكوومه‌تی عێراق چه‌ندین ساڵی لایه وه‌كو قه‌رز و نایداته‌وه، به نموونه پڕۆژه وه‌ستاوه‌كانی كه‌ركووك هێشتا له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه پاره‌یان بۆ خه‌رج ناكرێت، هاوكات به‌غدا كێشه بۆ وه‌به‌رهێنان له كه‌ركووك دروست ده‌كات".
ده‌رباره‌ی ئاستی هه‌نارده‌كراوی رۆژانه‌ی نه‌وتی كهركووکیشهوه، سه‌رۆكی لێژنه‌ی نه‌وت و غازی پارێزگای كه‌ركووك بۆ ئانادۆڵو ده‌ڵێت "نه‌وتی كه‌ركووك ئێستا به دوو به‌ش هه‌نارده‌ده‌كرێت، به‌شێكیان كه راسته‌وخۆ له لایه‌ن كۆمپانیای نه‌وتی باكووره‌وه هه‌نارده ده‌كرێت كه بڕه‌كه‌ی له نێوان 100 تا 105 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا ده‌بێت، به‌شه‌كه‌ی دیكه‌شی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه له كێڵگه‌كانی بای حه‌سه‌ن و هاڤانهوه به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كرێت ئه‌وه‌یان ژماره‌ی ته‌واومان له‌به‌رده‌ستدا نییه، به‌ڵام به پێی رێككه‌وتنی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا ده‌بێت رۆژانه نزیكه‌ی 200 هه‌زار به‌رمیل ببێت، چونكه ده‌بێت به هه‌ردوو به‌شه‌كه‌وه رۆژانه 300 هه‌زار به‌رمیل له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی پارێزگای كه‌ركووكه‌وه هه‌نارده بكرێت".
هه‌روه‌ها جه‌ختیشی كرده‌وه "ئێستا رۆژانه زیاتر له 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له كهركووکهوه هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌كرێت، جگه له‌وه‌ش به‌شێكی به‌رهه‌می كه‌ركووك بۆ پاڵاوتنی ناوخۆی پارێزگاكه به‌كارده‌هێنرێت كه 30 هه‌زار بەرمیلی بۆ كه‌ركووكه، هه‌روه‌ها 40 هه‌زار بەرمیلی بۆ پاڵاوگه‌ی كار له كه‌ڵه‌ك له‌وێ ده‌پاڵێورێت، هه‌روه‌ها 25 هه‌زار بەرمیلیش بۆ كێڵگه‌ی غازییه له به‌غدا ره‌وانه ده‌كرێت".
له‌مه‌ڕ دروستكردنی پاڵاوگه بۆ پارێزگای كه‌ركووك، ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری له درێژه‌ی قسه‌كانیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه هه‌وڵ هه‌یه بۆ دروستكردنی دوو پاڵاوگه، له‌و رووه‌وه گوتی: "دوو هه‌وڵ هه‌یه بۆ دروستكردنی پاڵاوگه له كه‌ركووك، یه‌كێكیان بریتییه له هه‌وڵه‌كان بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی پاڵاوگه كۆنه‌كه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ئاستی پاڵاوتنی زیاتر بێت له رێگه‌ی زیادكردنی یه‌كه‌ی زیاتر تا به‌رهه‌مه‌كه‌ی له رۆژێكدا له 30 هه‌زار به‌رمیله‌وه بۆ 70 هه‌زار به‌رمیل زیاد بكرێت، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌شی كه به‌رهه‌می نه‌فتا بپاڵێوێت و به‌نزینی لێ به‌رهه‌م بهێنرێت، ئه‌وه‌ش هه‌وڵێكه كۆمپانیایه‌ك وه‌ریگرتووه و خه‌ریكه كاره‌كانی ده‌ست پێ ده‌كات".