تیران
30ی سه‌ربازی سه‌ربه هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌لبانیا، به فڕۆكه‌ی سه‌ربازیی هێزی ئاسمانی توركیا له فڕۆكه‌خانه‌ی راهیبه تیریسای تیرانه‌وه گوازرانه‌وه بۆ ئه‌فغانستان.
ئه‌و سه‌ربازانه كه له ئه‌ركی "پشتیوانی پێداگری" ئه‌رك وه‌رده‌گرن، پێش بهڕێكهوتنیان بۆ ئه‌فغانستان له فڕۆكه‌خانه رێوڕه‌سمێكیان بۆ سازكرا.
له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا، وه‌زیری به‌رگری ئه‌لبانیا میمی كۆزێلی، سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئه‌لبانیا جه‌نه‌راڵ جێرۆنیم بهیز، باڵیۆزی توركیا له تیران هیدایه‌ت بایراكتار و خانه‌واده‌ی سه‌ربازه‌كان به‌شداریان كرد.
لای خۆیه‌وه، وه‌زیری به‌رگری ئه‌لبانیا كۆزێلی، له وتارێكیدا ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌لبانیا له ساڵی 2002ه‌وه تا ئیستا له ئه‌فغانستان به‌رپرسیارێتیان گرتووەته ئه‌ستۆ و گوتی: "به‌مه‌به‌ستی پاڵپشتی كردن له هه‌وڵه‌كان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌قامگیری و ئاسایش له ئه‌فغانستان، ئه‌مڕۆ یه‌كه‌یه‌كی نوێی سه‌ربازیی ره‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ین.
كۆزیلی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه گرووپه رادیكاڵه‌كانی ئه‌فغانستان به هێنده‌ێ مه‌ترسی بۆ وڵاته‌كه‌یان مه‌ترسیشیان بۆ سه‌ر ئه‌ورووپا هه‌یه و گوتی: "به‌ئامانجی ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتی له ناوچه‌كه‌دا هاوكاری ناتۆ ده‌كه‌ین".