جنێڤ
جێگری بەرپرسی مافەکانی مرۆڤی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئیڤان سیمۆنۆڤیچ رایگەیاند کە چەند دەنگۆیەک ھەیە بەوەی کە سوپای ئۆکراینا و جیاخوازان تاوانی جەنگیان لە رۆژھەڵاتی ئەو وڵاتە ئەنجام دابێت.
سیمۆنۆڤیچ لە نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری جنێڤ روونکردنەوەی لەبارەی ١٠یەمین راپۆرتی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە ئۆکراینا بڵاو کردەوە.
سیمۆنۆڤیچ راشیگەیاند کە لەوەتەی سەرھەڵدانی شەڕ و پێکدادانەکان لە مانگی نیسانی ساڵی رابردوو، لە ناوچەکەدا شەش ھەزار و ٤١٧ کەس گیانی لە دەست داوە کە ٦٢٦ کەسیان ئافرەت و منداڵن. ھاوکات ١٥ ھەزار و ٩٦٢ ھەزار کەسیش بریندار بوون.
ناوبراو هەروەها راشیگەیاند کە پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لەو وڵاتە کاری کردووەتەسەر پێنج ملیۆن کەس.
جێگری سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان گوتیشی: "چەند دەنگۆیەک ھەیە لەبارەی ئەوەی کە سوپای ئۆکراینا و جیاخوازان تاوانی جەنگیان لە رۆژھەڵاتی ئەو وڵاتە ئەنجام دابێت".
سیمۆنۆڤیچ ئاشکراشی کرد کە بارودۆخی راگەیاند و ئازادی رادەربڕین زۆر خراپە و ھاوکات حکوومەت نزیکەی ١٠٠ میدیای قەدەغە کردووە کە زۆبەیان رووسین.
ناوبراو جەختیشی لەوە کردەوە کە گومان ھەیە بەوەی کە رووسیا چەکی قورسی بۆ جیاخوازان دەستەبەر کردبێت.