ریاز
حەمزە کەشغەری کە لە عەرەبستانی سعودی بە تۆمەتی سوکایەتیکردن بە پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (د.خ) دەستگیر کرابوو، دوای پەشیمانبوونەوە لە کارەکەی و داوای لێبوردن ئازاد کرا.
وەلید ئەبو خەیر؛ چالاکوانی مافی مرۆڤ بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئەنادۆڵو رایگەیاند "سزای زیندانیکردن بۆ کەشغەری پەسەند نەکراوە، ئەو لەو کارەی کردی پەشیمان بوویەوە و داوای لێبوردنی کرد و بەوھۆیەشەوە بەربووە و ئێستا لە ماڵی خۆیەتی."
کەشغەری بەھۆی بڵاوکردنەوەی دەقێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر کە بە سوکایەتیکردن بە پێغەمبەر محەمەدتۆمەتبار کرا، لە مانگی شوباتی ٢٠١٢ بە تۆمەتی (دەرچوون لە ئاین) لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی سعودییەوە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو.
کەشغەری ئەوکاتە چووبووە مالیزیا، بەڵام چوبوو مالیزیا بەڵام لەلایەن پۆلیسی نێودەوڵەتییەوە (INTERPOL) لە کوالالومپوری پایتەختی مالزیا دەسگیرکرا و رەوانەی وڵاتەکەی کرایەوە.