Dlshad Saifaalddin Ahmed
13 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 14 حوزەیران 2017
سلێمانی - AA
نووسینگەی ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، سەڵاحەدین محەمەد بەھادین لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو نێردراوە ڕایگەیاندووە "بەم زووانە پەرلەمانی کوردستان بە دەستەی سەرۆکایەتی ئێستایەوە کارا دەبێتەوە".
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە مژدەی ئەوە دەدات کە لە ماوەیەکی نزیکدا پەرلەمانی کوردستان بە دەستەی سەرۆکایەتی ئێستایەوە کارا دەبێتەوە و وەزیرەکانی گۆڕانیش دەگەڕێنەوە حکوومەت.
سەرچاوەیەکی بەرپرس لە یەکگرتووی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانەوە بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە شاری ھەولێر ئەو بڕیارە دراوە و دواتریش ئەمینداری گشتی یەکگرتوویان لە بڕیارەکە ئاگادار کردووەتەوە.