Laith Anwar Jad#an Al-jnaidi
02 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 02 تەمووز 2026
ئەمڕۆ پێنجشەممە، یەکەم گەشتیی ئاسمانیی لە فڕۆکەخانەی " ئەمستردام شیفۆڵ" لە ھۆڵەندا بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق لە سووریا ئەنجامدرا.
ساڵانێکی زۆر بوو، بەھۆی دۆخی ناوخۆی سووریا، گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی " ئەمستردام شیفۆڵ" فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق ڕاگیرابوون.
ئاژانسی ھەواڵی فەرمیی سووریا "سانا" بڵاوی کردەوە کە ئەمڕۆ، یەکەم گشتی ئاسمانیی لەلایەن ھێڵی ئاسمانیی سووریا لە فڕۆکەخانەی " ئەمستردام شیفۆڵ" بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق ئەنجامدراوە.
ئاژانسەکە باسی لەوەشکردووە کە ئەو گەشتە ئاسمانییە لە چوارچێوەی پلانی دەستپێکردنەوە و فراوانکردنی گەشتە ئاسمانییەکانی ھاتن و چوون لە وڵاتانی ئەورووپا ئەنجامدراوە.
ھەروەھا لەئێستادا ئامادەکاری دەکرێت، بۆ ئەوەی لەسەرەتای مانگی ئابی ئەمساڵ، یەکەم گەشتیی ئاسمانیی لەنێوان بەرلین و دیمەشق ئەنجام بدرێت.