Ömer Koparan
02 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 02 تەمووز 2026
لە کافیتێریایەکی سەر ڕێگای بازاڕی مێژوویی حەمیدیە کە یەکێکە لە قەرەباڵغترین ناوچەکانی دیمەشقی پایتەختی سووریا، تەقینەوەیەکی بەهێز ڕوویدا.
بەپێی ئاماره بهراییهكان، لە ئهنجامی ئهو تەقینەوەیەی لە دەروازەی کافیتێریایەکی نێوان هێڵی ئاسنی حیجاز و تەلاری داد ڕوویدا، ژمارەیەکی زۆر كهس برینداربوون.
لەو دیمەنانەی لە میدیای کۆمەڵایەتییدا بڵاوکراونەتەوە، دەردهكهوێت بەهۆی تەقینەوەکەوە کافیتێریاکە زیانی پێگەیشتووە و بریندار لە دەوروبەری هەن.
هێشتا هیچ ڕاگەیاندراوێکی فەڕمی لەلایەن دەسەڵاتدارانی سووریاوە لەبارەی هۆکاری ڕووداوەکە بڵاونەکراوەتەوە.