Hatice Özdemir Tosun
10 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 10 ئاب 2020
ئانتالیا- AA
لەگەڵ دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان تورکیا و رووسیا کە لە چوارچێوەی رێوشوێنەکانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ راگیرابوو، ٥١٩ گەشتیاری رووسیا گەیشتنە شاری ئانتالیا کە بە پایتەختی گەشتیاریی ناسراوە.
گەشتە ئاسمانییەکان کە لە مانگی ئاداردا، بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ راگیرابوون لە یەکی ئابدا، بۆ ئیستانبوڵ و ئەنقەرە دەستی پێ کردەوە و لەمڕۆیشەوە بۆ ئانتالیا، داڵامان و بۆدڕوم.
ئەو فڕۆکەیەی لە فڕۆکەخانەی شيريميتييفۆ لە مۆسکۆ دەستی بە گەشتەکەی کرد، کاتژمێر ٠٣:٢٥ لە فڕۆکەخانەی ئانتالیا نیشتەوە.
ئەو گەشتیارانەی لەگەڵ خانەوادە یان هاوڕێیانیان هاتبوون بەهۆی گرتنەبەری رێوشوێنی توند دژبە پەتای کۆرۆنا دەمامکیان بەست و لە فڕۆکە دابەزین.
گەشتیاران بە بەردەم ئامێری پێوانەکردنی پلەی گەرمی لەشدا تێپەڕین و بەو پاکژکەرەوانەی لە شوێنە دیاریکراوەکاندا دانرابوون دەستیان پاککردەوە و دوای پشکنینی پاسپۆرت و جانتاکانیان، گەشتیاران بەرەو هۆتێلەکان بەڕێکەوتن.
گەشتیاران لە میانی جێهێشتنی فڕۆکەخانە گوتیان: ''زۆر بیری تورکیا و ئانتالیا-مان کردووە، سڵاو تورکیا''.