یەکەم کاردانەوەی یەکێتیی ئەورووپا لەبارەی هەڵبژاردنەکانی تورکیا
- لە یەکەم هەڵوێستیدا سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی تورکیا، یەکێتیی ئەورووپا جەختی لە ''بەردەوامیی هاریکارییەکان لەگەڵ تورکیادا" کردەوە.
Brussels Hoofdstedelijk Gewest
بڕۆکسل- AA
لە یەکەم هەڵوێستیدا سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی تورکیا، یەکێتیی ئەورووپا جەختی لە ''بەردەوامیی هاریکارییەکان لەگەڵ تورکیادا" کردەوە.
گوتەبێژی یەکێتیی ئەورووپا، مارگاریتیس شیناس لە کۆنگرەی رۆژنامەوانیی رۆژانەی خۆیدا، گوتی: "هیوادارین تورکیا بە سەرۆکایەتی سەرکۆمار، رەجەب تەیب ئەردۆغان بەردەوام بێت لەوەی لە بابەتە گرنگەکانی هاوشێوەی کۆچ، ئاسایش، سەقامگیریی ناوچەکە و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر هاوبەشی یەکێتیی ئەورووپا بێت".
چاوەڕوان دەکرێت، نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، فێدێریکا مۆگێرینی لە میانی کۆبوونەوەی کۆنسەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە یەكێتیی ئەورووپادا کە بڕیارە لە لۆکسەمبۆرگ بەڕێوەبچێت، روونکردنەوەیەکی گشتگیرتر لەوبارەیەوە بدات.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن