Adel Abdelrheem Humaida Elfadol
24 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 24 کانوونی یەکەم 2021
خەرتووم -AA
نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی (OCHA) رایگەیاند، بەرنامەی خۆراکی جیهانیی (WFP) بڕی ١٠ ملیۆن یۆرۆی لە یەکێتیی ئەورووپا وەرگرتووە بۆ دابینکردنی خۆراک لە سوودان.
لە راگەیەندراوەکەی نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆییدا ئەوە خراوەتەڕوو ئەو پشتیوانییە داراییە لە کاتێکی گرنگدایە، پێشبینی دەکرێت کە پێداویستییە مرۆییەکان لە سوودان لە ساڵی ٢٠٢٢ بگاتە بەرزترین ئاستەکانی.
هاوکات نووسینگەی بەرنامەی خۆراکی جیهانیی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، بۆ بەردەوامییدان بە گەیاندنی یارمەتی مرۆیی بۆ سوودان لە چەند مانگی داهاتوودا، بڕی ٣٥٨ ملیۆن دۆلار کورتهێنانیان دەبێت.
بەڕێوەبەری نووسینگەی بەرنامەی خۆراکی جیهانیی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان لە سوودان، ماریان وارد رایگەیاندووە: "ئەو پشتیوانییەی کە لەلایەن یەکێتیی ئەورووپاوە پێشکەش کراوە هەنگاوێکی گرنگە، بەرنامەی خۆراکی جیهانیی پێویستی بەو پشتیوانییە هەیە بۆ خێرا گەیاندنی خۆراک بۆ ملیۆنان کەس لە ساڵی داهاتوو لەو وڵاتەدا".
لە شەشی کانوونی یەکەمی ئەمساڵدا، نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاندبوو کە ١٤٣ ملیۆن کەس لە سوودان لەساڵی ٢٠٢٢دا پێویستیان بە یارمەتی مرۆیی دەبێت.