Ata Ufuk Şeker
08 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 09 مای,س 2023
بڕۆکسل - AA
کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا، داواکاری یانزەیەمین پاکێجی سزای سەر رووسیای رەوانەی وڵاتانی ئەندام کرد.
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا، ئێریک مامێر لە کۆنگرەی رۆژنامەوانیی رۆژانەیدا، باسی لە ئامادەکارییەکانی پاکێجی نوێی سزاکانی سەر رووسیا کرد و رایگەیاند: ''ناردنی داواکاری یانزەیەمین پاکێجی سزای کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا بۆ وڵاتانی ئەندام پشتڕاست دەکەینەوە. لەم قۆناغەدا وڵاتانی ئەندام ناوەڕۆکی پاکێجەکە هەڵدەسەنگێنن''.
ئێریک مامر هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە جارێ وردەکاری پاکێجە نوێیەکەی سزا بڵاوناکەنەوە، جەختیشی لەسەر ئەوە کردەوە کە لەم پاکێجەدا سەرنجیان لەسەر جێبەجێکردن و کاریگەری و رێگریکردن لە پێشێلکردنی سزاکان دەبێت.
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا باسی لەوەیش کرد کە چاوەڕوان دەکرێت رۆژی چوارشەممە، وڵاتانی ئەندام لە لیژنەی نوێنەرانی هەمیشەیی لە ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەورووپا، پاکێجە نوێیەکەی سزاکە تاوتوێ بکەن.