Abdullah Shukur
11 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 11 کانوونی یەکەم 2018
برۆکسڵ - AA
نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، فێدێریکا مۆگێرینی رایگەیاند کە لە ماوەیەکی کەمدا میکانیزمێکی تایبەتی بازرگانی لەگەڵ ئێران پێکدەھێنن کە تیادا کاریگەری سزاکانی ئەمریکا ناچالاک دەکات.
مۆگێرینی لە کۆتایی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی کاروباری دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا لێدوانی بۆ رۆژنامەنووسان دا.
مۆگێرینی لەبارەی ئەو میکانیزمە بازرگانییەی کە سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران ناچالاک دەکات رایگەیاند کە لە کۆبوونەوەکەدا لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی فەڕەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا ئاڵوگۆڕی زانیاریان کردووە لەسەر کارەکانی پێکھێنانی میکانیزمێکی تایبەتی بازرگانی لەگەڵ ئێران.
مۆگێرینی لەمبارەیەوە گوتی: "رێگای کارکردن لەگەڵ ئێران بە شێوەیەکی ئاسایی دەکرێتەوە. چاوەڕێی ئەوە دەکەم کە ئەم میکانیزمە پێش کۆتایی ئەمساڵ دابنرێت".