Ömer Tuğrul Çam
24 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 24 کانوونی دووەم 2023
برۆکسل – AA
وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا، بەهۆی رۆڵیان لە سەرکوتکردنی ئەو خۆپیشاندانانەی کە لە دوای گیانلەدەستدانی مەهسا ئەمینی، بڕیاری جێبەجێ کردنی سزای لەسەر ١٨ کەسایەتی و ١٩ دامەزراوەی ئێرانی دەرکرد.
لەو راگەیەندراوەی کە لە کۆنسەی یەکێتی ئەورووپاوە دەرچووە، ئاماژە بەوە کراوە کە سزاکان بەهۆی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤەوە جێبەجێ دەکرێت.
هەریەک لە وەزیری وەرزش و لاوانی ئێران سەید حەمید سەجادی، ژمارەیەک لە پەرلەمانتارێک، پارێزگاری چەند پارێزگایەک، کارمەندانی مێدیاکانی دەوڵەت و چەند بەرپرسێکی باڵای سوپای پاسداران لەنێو ئەو کەسانەن کە سزاکان دەیانگرێتەوە.
هەروەها لیستەکە، یەکەی چەند ناوچەیەکی سوپای پاسداران لە وڵاتەکە و هێزی پۆلیسی تایبەتی ئێران و چەند کۆمپانیایەک ئەمنی لەخۆدەگرێت.
لەگەڵ دوایین سزادا ژمارەی ئەو کەسایەتییە ئێرانییانەی کە یەکێتی ئەورووپا رێوشوێنی سنووردارکردنی لەسەر جێبەجێ کردوون بۆ ١٦٤ کەسایەتی و ژمارەی دامەزراوەکان بۆ ٣١ بەرزبوویەوە.
سزاکان، پێکدێت لە قەدەغەی گەشتکردن بۆ یەکێتی ئەورووپا، بلۆککردنی سەروەت و ماڵ و قەدەغەی دابینکردنی پارە و تەمویلکردنی ئەو کەسایەتی و دامەزراوانە. جگە لەوە فرۆشتنی هەندێک لەو پێداویستییانەی کە دەکرێت وەکو فشار بۆسەر خەڵک بەکاربهێندرێت و ئامێرەکانی چاودێری قەدەغە دەکرێت.