Dmitri Chirciu
24 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 24 کانوونی دووەم 2023
مۆسکۆ - AA
سەرۆکی ئاژانسی هەواڵگریی دەرەوەی رووسیا (SVR)، سێرگی نارشکین بانگەشەی ئەوەی کرد کە سوپای ئۆکراینا ئەو چەکانەی کە رۆژئاوا دابینی کردووە لە وێستگە ئەتۆمییەکانی وڵاتەکە جێگیریان دەکات.
لەو راگەیەندراوەی کە نارشکین بڵاوی کردووەتەوە هاتووە:
"بەڵگەی متمانەپێکراو لەسەر ئەوە پێدەگات کە هێزە چەکدارەکانی ئۆکراینا ئەو چەک و تەقەمەنییانەی کە لەلایەن رۆژئاواوە بۆیان دابینکراوە لە وێستگە ئەتۆمییەکان عەمباری دەکات. لێرە مووشەک و تەقەمەنی تۆپهاوێژی گرانبەها و دەگمەن بۆ مووشەکهاوێژی فرەلوولەی جۆری HIMARS و سستەمی بەرگریی ئاسمانیی بیانی هەڵگیراوە”.
سێرگی نارشکین، ئاماژەی بەوەش کرد کە کۆتایی ساڵی رابردوو بە ڤارگۆن تەقەمەنی بۆ وێستگەی ئەتۆمیی ریڤنی ئۆکراینا گواستراوەتەوە و پێشبینی ئەوەی کرد کە ئەگەری هەیە رووسیا لە هەر دۆخێک کە لە داهاتوودا رووبدات تاوانبار بکرێت.
نارشکین، هیوای خۆی بۆ ئەوە خواست کە تەقەمەنییەکانی نێو وێستگە ئەتۆمییەکانی ئۆکراینا نەتەقێتەوە.