Ömer Tuğrul Çam
20 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 21 تشرینی دووەم 2021
برۆکسل – AA
کۆنسەی یەکێتی ئەورووپا، ئەوەی راگەیاند کە سەرکۆماری ئازەربایجان، ئیلھام عەلیێڤ و سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا، نیکۆل پاشینیان لە مانگی کانوونی یەکەمدا لە برۆکسل کۆدەبنەوە.
لەو راگەیەندراوەی کە لە کۆنسەی یەکێتی ئەورووپاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە سەرۆکی کۆنسەکە چارلز میشێل، بە مەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی ناوچەکە و لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ لووتکەی ھاوبەشیی رۆژھەڵات کە لە ١٥ی کانوونی یەکەم بەڕێوەدەچێت، پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ عەلیێڤ و پاشینیان ئەنجامداوە.
راگەیەندراوەکە، ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە میشێل، داوای مێواندارێتی کۆبوونەوەیەکی لە نێوان عەلیێڤ و پاشینیان لە برۆکسل لە چوارچێوەی لووتکەکە کردووە.
راگەیەندراوەکە، ئەوەشی خستەڕوو کە سەرکردەکان، بە مەبەستی تاوتوێ کردنی رێگاکانی تێپەڕاندنی دۆخ و گرژییەکانی ناوچەکە، ھاوڕابوون لەسەر کۆبوونەوە لە برۆکسل.
راگەیەندراوەکەی کۆنسەی یەکێتی ئەورووپا، ئاماژەی بەوەش کردووە کە عەلیێڤ و پاشینیان لەسەر ئەوەش ھاوڕابوونە کە ھێڵێکی پەیوەندیی راستەوخۆ لە نێوانیاندا درووستبکەن و ئەم ھێڵە وەکو "ئالییەتی رێگەگرتن لە رووداوەکان" لە نێوان وەزیری بەرگریی ھەردوو وڵاتدا درووستدەکرێت.