Selen Temizer
25 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 26 تشرینی یەکەم 2021
بڕۆكسل – AA
نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، جۆزێپ بۆڕێڵ رایگه‌یاند كه به نیگه‌رانی زۆره‌وه چاودێری رووداوه‌كانی سوودان ده‌كه‌ن و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، هێیكۆ ماس-یش داوا ده‌كات هه‌وڵی كوده‌تاكه رابگیرێت.
بۆڕێڵ له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاندووە "به نیگه‌رانی زۆره‌وه چاودێری رووداوه‌كانی سوودان ده‌كه‌ین. یه‌كێتیی ئه‌ورووپا داوا له ته‌واوی لایه‌نه‌كان و هاوبه‌شه ناوچه‌ییه‌كان ده‌كات سه‌رله‌نوێ بگه‌ڕێنه‌وه بۆ پرۆسه‌ی راگوزه‌ری".
هێیكۆ ماس-یش له راگه‌یه‌ندراوێكدا به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌واڵی هه‌وڵی كوده‌تایه‌كی نوێ مایه‌ی نیگه‌رانی زۆره، نووسیوویه‌تی "پێویسته ئیدانه‌ی ئه‌و هه‌وڵه بكرێت. ده‌بێت ئه‌و هه‌وڵی كوده‌تایه ده‌ستبه‌جێ رابگیردرێت. داواكارین هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی به‌رپرسیارن له ره‌وشی ئاسایش و سیسته‌می ده‌وڵه‌ت بۆ به‌رده‌وامیدان به پریسهی راگوزه‌ری سیاسیی به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه و دیموكراسییانه رێز له ئیراده‌ی گه‌ل بگرن".