Nazlı Yüzbaşıoğlu
25 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 25 تشرینی یەکەم 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
توركیا نیگه‌رانی خۆی لەهەمبەر هه‌وڵی كوده‌تا له سوودان راگه‌یاند.
له‌و باره‌یه‌وه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردووەتەوە و رایگه‌یاندووە "به نیگه‌رانی قوڵه‌وه چاودێریی ههواڵەکانی پەیوەست بە هه‌وڵی كوده‌تای رۆژی ٢٥ی تشرینی یه‌كه‌م دەکەین له سوودان. جه‌خت له‌سه‌ر چاوه‌ڕوانی به‌هێزمان ده‌كه‌ینه‌وه له‌وه‌ی كه له سوودان هه‌موو لایه‌نه‌كان پابه‌ندبن به به‌ڵێنه‌كانیان له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی به‌یاننامه‌ی ده‌ستووریی و له‌وه‌ی نه‌هێڵن قۆناغی راگوزه‌ر شكست بهێنێت".
- هه‌وڵی كوده‌تا له سوودان
به‌یانی ئه‌مڕۆ لە سوودان سەرۆکوەزیرانی ئه‌و وڵاته، عه‌بدوڵڵا حەمدوک و ژماره‌یه‌كی زۆر له سیاسه‌تمه‌داران دەستگیرکران.
وەزارەتی راگەیاندنی سوودان، ئاماژەی بەوە کرد کە سەرۆکوەزیران، عەبدوڵڵا حەمدوک به‌هۆی ئه‌وه‌ی كوده‌تای ره‌تكردووه‌ته‌وه، ده‌ستگیركراوه و براوه بۆ شوێنێكی نادیار.
له كاتێكدا لە زۆربەی ناوچەکانی وڵات كاره‌با و هێڵی ئینتەرنێت بڕدراوه، هێزە سەربازییەکان لە ناوچەی ئوم دورمان له خەرتومی پایتەخت هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر بینای رادیۆ و تەلەڤیزیۆن و ژماره‌یه‌ك کارمەندیان دەستگیرکرد.
دوای هه‌وڵی كوده‌تاكه باڵی مه‌ده‌نیی حكوومه‌ت و ژماره‌یه‌كی زۆر له پارته سیاسییه‌كان داوایان له خه‌ڵكی كرد بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
دوا به دوای بانگه‌وازه‌كان له ناوچه جیاوازه‌كانی خه‌رتوم هه‌زاران كه‌س گردبوونه‌وه و خۆپیشاندانیان دژبه ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازانی سوودانی كرد.