بڕۆكسل
راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی هه‌رێمی كوردستان مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاند كه تاكه هێز بتوانێت له رێگه‌ی وشكانییه‌وه رووبه‌ڕووی داعش ببێته‌وه، هێزی پێشمه‌رگه‌یه به‌م پێیه‌ش داوای چه‌كی قورسی له وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌ورووپا كرد.
مه‌سرور بارزانی له كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی كۆمسیۆنه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ و كاروباری ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد.
مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاند كه پشتیوانی سه‌ربازی و یارمه‌تی چه‌كی سووك بۆ حكوومه‌تی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌شێك له وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له ئاستی پێویست دا نییه به‌رامبه‌ر به چه‌كی قورس و تانك و تۆپی دوورهاوێژی رێكخراوی تیرۆرستی داعش، كه له هه‌ردوو حكوومه‌تی سوریا و عێراق به‌ده‌ستی كه‌وتووه.
بارزانی داوای چه‌كی قورس و هێلیكۆپته‌ر و راهێنانی سه‌ربازیی له ئه‌ندامانی یه‌كێتی ئه‌ورووپا كرد.
هەروەها ناوبراو له وته‌كانی دا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه به هۆی بڕینی پاڵپشتی دارایی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه پێویستیان به پاڵپشتی دارایی یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌یه چونكه ئه‌وان له پێناو جیهانێكی ئازاد دژ به داعش شه‌ڕ ده‌كه‌ن به‌ڵام جیهان وه‌ك پێویست یارمه‌تی ئه‌وان نادات.
راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاند بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌ورووپا به‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر زاڵ بێت و رێگری بكات له هێرشی تیرۆریستی بۆ سه‌ر پایته‌خته‌كان، پێویسته دەست لەنێو دەست هه‌ماهه‌نگ بێت له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
مەسرور بارزانی داوای هه‌ڵگرتنی چاودێری یارمه‌تی سه‌ربازی بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ناوه‌ندی و رێگه‌نه‌دان به ناردنی چه‌كی قورس كرد. ناوبراو روونیشی كرده‌وه كه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌رپرسه له یارمه‌تی نه‌دانی هێزه ئۆپۆزسیۆنه میانڕه‌وه‌كانی سوریا به‌پێی پێویست و به‌م پێیه‌ش گه‌شه‌كردنی داعش له ناوچه‌كه‌دا.
بارزانی ئاشكرا كرد كه رێكخراوی تیرۆریستی داعش و رژێمی ئه‌سه‌د هاوكاری یه‌كترن و له‌م كات و ساته‌دا له‌گه‌ڵ زیادبوونی جه‌ختی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌ڵته‌رنه‌تیڤێكی خراپتر له حكوومه‌تی سوریا، به شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی كاری كرده سه‌ر رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د.
بارزانی ئه‌وه‌شی بیرخسته‌وه كه سه‌ركه‌وتنی داعش به‌سه‌ر هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، ئەژماری هێزه‌كانی داعشی له ناوچه‌كه زیاد كردووه.
ئەو هەروەها راشیگه‌یاند كه سیاسه‌تی مهزههبگەرایی و وه‌لانانی كورد و سوننه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه رێگه‌ی بۆ داعش خۆشكرد و وڵاتی به‌ره‌و رووخان برد.
بارزانی روونیشی كرده‌وه كه ئێستا ئه‌وانه‌ی پاڵپشتی داعش ده‌كه‌ن له عێراق به‌هۆی خۆشه‌ویستی ئه‌وان بۆ ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه نییه به‌ڵكو به‌هۆی رق و كینهیانە دژ به ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا.
بارزانی له‌باره‌ی ناردنی پێشمه‌رگه له رێگه‌ی خاكی توركیاوه بۆ كۆبانێ رایگه‌یاند كه ئه‌و ژماره‌یه‌ی پێشمه‌رگه به‌پێی داواكاری ناوچه‌كه ده‌ستنیشان كراوه و له ئه‌گه‌ری داوای زیاتر، ئەوان ئاماده‌ن هێزی پێشمه‌رگه بنێرن بۆ كۆبانێ.
راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه ژماره‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه 150 هه‌زار كه‌سه به‌ڵام له‌مانه ته‌نها 50 تا 60 هه‌زاریان هێزی سەربازیین له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ش داعش له خاكی سوریا و عێراق خاوه‌نی زیاتر له 100 هه‌زار جه‌نگاوه‌ره و به به‌شداری نوێی جه‌نگاوه‌رانی ده‌ره‌وه‌ش ئه‌م ژماره‌یه له زیادبوون دایه.
بارزانی له وته‌كانیدا له باره‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستانی عێراق رایگه‌یاند كه ئه‌وان پێداگرن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته و ده‌یانه‌وێ ئیراده‌ی گه‌ل پێشانی جیهان بده‌ن.
شایانی باسە، مه‌سرور بارزانی به‌شداری كرد له كۆبوونه‌وه‌ی گرووپی دۆستایه‌تی نافه‌رمی به‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌ندامی گرووپی چاكسازان و موحافزكارانی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا چارلس تاننۆك، كه ئامانج له‌م گرووپه گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم و یه‌كێتی ئه‌وروپایه.