Ömer Tuğrul Çam
30 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 30 ئەیلوول 2021
بڕۆكسل – AA
یه‌كێتیی ئه‌ورووپا رایگه‌یاند، سربیا و كۆسۆڤۆ گه‌یشتنه رێككه‌وتن بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی نێوانیان كه چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك بوو، به‌هۆی رێگه‌گرتن به تێپه‌ڕین به سنووره‌كاندا، گرژی له‌نێوانیاندا دروست ببوو.
لەمبارەیەوە نوێنه‌ری تایبه‌تی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بۆ دیالۆگی به‌لگراد-پریشتینه، میرۆسلاڤ لاجكاك رایگه‌یاند، ئه‌و گرژییه‌ی به‌هۆی رێگه‌نه‌دان به‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی تابلۆكانیان سربیا بوون له‌لایه‌ن كۆسۆڤۆوه له ٢٠ی ئهیلوول رووی دا دوای دوو رۆژ له دانوستانه‌كانی نێوان به‌رپرسانی هه‌ردوو وڵات به نێوه‌ندگیری یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، گه‌یشتنه رێككه‌وتن بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی گرژییه‌كان.
به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی نێوان هه‌ردوو وڵات كه سێ مادده له‌خۆده‌گرێت و میرۆسلاڤ لاجكاك له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له تۆڕە كۆمه‌ڵایه‌تییەکان بڵاوی كردووه‌ته‌وه، یه‌كه‌كانی پۆلیسی تایبه‌ت كه ره‌وانه‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كانی جارینجی و بهرنجاك كراون له دووی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه، هاوكات و له‌گه‌ڵ یه‌كتردا دهكشێندرێنهوه.