Utku Şimşek, Muhammed Kılıç
07 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 07 تەمووز 2026
وەزیری بەرگریی تورکیا، یاشار گولەر ڕایگەیاند، وەلانانی وڵاتەکەی کە بە توانای سەربازیی، پیشەسازیی بەرگریی و پێگەکەی، یەکێکە لە ئەندامە سەرەکییەکانی پێکھاتەی ئاسایشی نێودەوڵەتیی، ئەورووپا سەلامەتتر ناکات.
یاشار گولەر لە میانی بەشدارییکردنی لە پانێڵێکدا کە لەژێر ناوی "ھاوپەیمانان لە ئەنقەرە" لە پەراوێزی لووتکەی سەرکردە و حکوومەتەکانی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو گوتی: "ناتۆ لە سەرەتای دامەزراندنییەوە زیاتر بووە لە تەنھا ھاوپەیمانییەکی سەربازیی، بەو پێیەی نوێنەرایەتی چوارچێوەیەکی دامەزراوەیی دەکات بۆ بەرگریی بەکۆمەڵ، پاڵپشتی سیاسی و پەیوەندیی ئەتڵانتیک".
وەزیری بەرگریی تورکیا ڕاشیگەیاند: "بە خۆشحاڵییەوە پێشوازیی لە ھاوکاری بەھێزتری ئەورووپا بۆ بەرگریی دەکەین. بەڵام پێویستە ئەم ھاوکارییە ڕکابەرایەتی لەگەڵ ناتۆدا نەکات".
ھەروەھا وەزیری بەرگریی تورکیا، یاشار گولەر جەختی لەوەشکردەوە: "وەلانانی تورکیا کە بە توانای سەربازیی، پیشەسازیی بەرگریی و پێگەکەی یەکێکە لە ئەندامە سەرەکییەکانی پێکھاتەی ئاسایشی نێودەوڵەتیی، ئەورووپا سەلامەتتر ناکات".
یاشار گولەر ئاماژەی بەوەشدا: "(لووتکەی ناتۆ لە ئەنقەرە)ە پێویستە ئەو پەیامەی لە ئەنقەرە دەدرێت ڕوونبێت.پابەندبوونمان بەماددەی پێنج نەگۆڕە و بەڵێنە سیاسییەکان بەھێزی سەربازیی باوەڕپێکراو پشتیوانی دەکرێن".
وەزیری بەرگریی تورکیا جەختی لەوەشکردووە، تورکیا دووەم گەورەترین ھێزی سەربازیی لە ناتۆ ھەیە و یەکێکە لە کاریگەرترین ھێزەکانی ناتۆ، ئەمەش بەھۆی پێوەری بەرزی مەشق و ئەزموونی ئۆپەراسیۆنی و توانای ھاوبەشی بەھێزەوە و گوتی: "تورکیا بەشێوەیەکی کارا بەشداری لە ئەرک و ئۆپەراسیۆن و مانۆڕەکانی ناتۆ دەکات لە کۆسۆڤۆوە تا دەریای ناوەڕاست و لە ناوچەی باڵتیکەوە تا دەریای ڕەش".