سۆفیا
وەزارەتی بەرگری بولگاریا رایگەیاند: بەمەبەستی پاڵپشتی كردن لەو بەرخۆدانەی دژ بە داعش دەكرێ، بە بڕی پێنج ملیۆن و 960 هەزار لێڤالك (سێ ملیۆن یۆرۆ) چەكی سوك و پێداویستی سەربازیمان رەوانەی هێزی پێشمەرگە كردووە.
بەپێی روونكردنەوەیەك كە ماڵپەڕی وەزارەتی بەرگری بولگاریا بڵاوبووەتەوە "یارمەتییەكە پێكهاتووە لە هەزار چەك و 6 ملیۆن فیشەك."
هەروەها باس لەوەش كراوە كە چەك و پێداویستییە سەربازییەكان گەیشتوونەتە عێراق و هەموو شتێكی پێویست بۆ گواستنەوەیان لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی بولگاریاوە ئەنجامدراوە. ئەنجومەنی وەزیرانی بولگاریا لە 18ی ئەیلولدا بڕیاری پاڵپشتی لە جەنگی دژ بە داعش دەركرد و ئاماژەی بەوەش كردبوو كە یارمەتییەكان لە ریگەی ناردنی چەكی سوك و پێداویستی سەربازییەوە دەبێت.