حەلەب
فڕۆكە جەنگییەكانی سەر بەھێزەكانی سوپای سوریا، ھێڕشەكانیان بۆ سەر ناوچەكانی ژێر كۆنتڕۆڵی ھێزەكانی ئۆپۆزسیۆن چڕ كردووەتەوە.
لە حەلەب سوپای سوریا بۆردومانی ناوچەكانی ژێر كۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆنی سوریای كرد و لە ئاكامدا ٢٣ كوژران.
بەپێی زانیاری پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو كەلە تیمەكانی بەرگری شارستانی وەریگرتووە، كۆپتەرەكانی سەر بە سوپای سوریا ھێرشیان كردە سەر ناوچەكانی حەیدەرەیە و شێخ فارسی سەر بە حەلەب كەلە ژێر كۆنترۆڵی ھێزەكانی ئۆپۆزسیۆندایە و لە ئاكامی بۆردومانی بۆمبی بەرمیلی ٢٣ كەس كوژران و چەندین كەسیش برینداربوون ھەروەھا زیانێكی ماددی زۆریش بەر ناوچەكە كەوتووە.
بریندارەكان لە رێگەی ئۆتۆمبیلە مەدەنییەكان و ئامبولانسەوە رەوانەی نەخۆشخانەكانی ناوچەكە كران.