جيهان

ھێڵی ئاسمانیی سعوودیە بەسەر دەریای عومان و گەرووی ھورموزدا گەشت ناکات

- ھێڵی ئاسمانیی سعوودیە رایگەیاند کە لەبەر پاراستنی گیانی تیمەکانی فڕۆکەوانی و سەرنشینان، بەسەر دەریای عومان و گەرووی ھورموزدا گەشت ناکات.

Zana Natık Kerem  | 23.06.2019 - نوێکردنەوە : 24.06.2019
ھێڵی ئاسمانیی سعوودیە بەسەر دەریای عومان و گەرووی ھورموزدا گەشت ناکات

Suudi Arabistan

ریاز ــ AA

دوای ژمارەیەک کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانیی جیھانی، ھێڵی ئاسمانیی سعوودیە رایگەیاند کە لەبەر پاراستنی گیانی تیمەکانی فڕۆکەوانی و سەرنشینان، بەسەر دەریای عومان و گەرووی ھورموزدا گەشت ناکات.

پێشتر ھەر یەک لە ھێڵەکانی ئاسمانیی شاھانەی ھۆڵەندا (KLM)، بریتیش ئێروەی، ئێر فرەنس، لوفتانزا، قانتاس، یونایتد ئێرلاینس، مالیزیا ئێرلاینس و سنگاپور ئێرلانس رایانگەیاندبوو کە بە ھۆکاری ئەمنیی بەسەر گەرووی ھورموزدا گەشت ناکەن.

کەناڵی ئەلعەرەبییە بڵاویکردەوە، لەبەر پاراستنی گیانی تیمەکانی فڕۆکەوانی و سەرنشینان، ھێڵەکانی ئاسمانیی سعوودیە بڕیاریداوە کە بەسەر دەریای عومان و گەرووی ھورموزدا گەشت نەکات.

چەند رۆژێک لەمەوبەر سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندبوو کە شەوی پێنجشەممە لەسەر ھەینی بڕیاری ھێرشکردنە سەر ئێران درابوو، بەڵام ١٠ خولەک پێش وادەی ئەنجامدانی ھێرشەکە، بڕیارەکەی راگرتووە.

ئەوەش دوای ئەوە ھات کە چەند رۆژێک لەمەوبەر فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکا لە لایەن ھێزی ئاسمانی ئێرانەوە خرایە خوارەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın