Sinan Doğan, Muhammed Kılıç
01 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 01 تەمووز 2026
ھاووڵاتییەکی تورکیا بە ناوی ئیبراھیم ئاسار لە کاتی ئەو دوو بوومەلەرزەیەی کە ڕۆژی ٢٤ی مانگی حوەزیرانی ئەمساڵ لە ڤێنزوێلا ڕوویاندا، ئازایەتییەکی ناوازەی نیشان داوە و توانیویەتی ٣٨ کەس لەژێر داروپەردووی بوومەلەرزەکاندا ڕزگار بکات.
ئیبراھیم ئاسار کە لە شاری لا گوایرا لە ڤێنزوێلا نیشتەجێیە لەوبارەیەوە قسەی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو کرد و باسی لەوە کرد کە ماوەی ٢٢ ساڵە لە ڤێنزوێلا دەژێت و لەئێستادا نوێنەری ئەنجوومەنی بازرگانی نێودەوڵەتی تورکیایە و ڕایگەیاند کە لە ساتی بوومەلەرزەکاندا لە ئۆفیسەکەی خۆی بووە.
ئاماژەی بەوەشدا کە لە کاتی ڕوودانی بوومەلەرزەکاندا، دوای ئەوەی خێزانەکەی بۆ شوێنێکی ئارام گواستووەتەوە و دواتر بە خێرایی گەڕاوەتەوە بۆ یارمەتیدانی دراوسێیەکانی و لەو کاتەدا توانیویەتی ٣٨ کەس لەژێر داروپەردووی بوومەلەرزەکاندا، ڕزگاربکات.
ھەروەھا ئیبراھیم ئاسار ڕاشیگەیاند کە ژمارەیەک دامەزراوەی تورکیا، لەسەروویانەوە دەزگای هاریکاری و هەماهەنگی تورکیا (TİKA)، یارمەتی مرۆیییان گەیاندووەتە ڤێنزوێلا و بەسەر ئەو کەسانەدا دابەشیان کردوون کە بەھۆیەوە بوومەلەرزەکانەوە، زیانیان بەرکەوتووە.