ئەنقەرە
روسیا بە رێكەوتنی گازی سروشتیی بڕی 400 ملیار دۆلار لەگەڵ چین لە مانگی ئایاردا گەشەی بە ھەماھەنگی وزە لە نێوان خۆ و ئەو وڵاتەی دا.
پسپۆرێكی بواری وزەی ئاسیا لە پەیمانگەی پەیوەندی نێودەوڵەتی راژاراتنام لە سینگاپور بە ناوی كۆلین كۆھ سوی لیان، بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆلو گووتی : "ھەماھەنگی وزەی نێوان روسیا و چین بۆ ھەردوو وڵات ئەنجامی باشی لێدەكەوێت."
لیان ئاماژەی بەوەشدا، بە ھۆی ئابلۆقەی وڵاتانی رۆژئاوا لە سەر روسیا دیار نییە كە ئابووری روسیا چی لێدێت و گوتی: "روسیا سەرچاوەیەكی متمانەی وزەیە، چین-یش وڵاتێكە كە برسیی وزەیە. گۆشە نیگای سیاسەتی جیھانیی ھەردوو وڵات لە یەك دەچێت و ھەردوو لا ئەندامی رێكخراوی ھەماھەنگی شانگاینن. بۆیە ھەردوو وڵات پێویستییان بەیەكتر ھەیە."