ھەولێر
جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە ھەرێم بۆ كاروباری رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان لە ھەوپێڤینێكدا لەگەڵ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند:"لە مانگی ڕابردوودا كۆبوونەوەیەكی تایبەت لە جنێڤ لە سەر رەوشی عێراق كرا و حكومەتی ھەرێمی كوردستانیش بەشداری لەو كۆبوونەوەیە كرد و ھەڵوێستی خۆی بە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی گەیاند. لە كۆبوونەوەی لێژنەی نەھێشتنی جیاوازی رەگەزی داوا لە لێژنەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی جیھانی كرد كە بە زوترین كات لێژنەی بەدواداچوونی راستیەكانی UN بۆ لێكوڵینەوەی كردەوەكانی وەحشیگەری داعش رەوانەی عێراق بكات و بەو پێیە لە چەند رۆژی داهاتوودا دەگاتە هەرێمی كوردستان و عێراق".
ھەروەھا گوتی"ئەو لێژنەیە لە ١١ كەس پێكھاتووە و لە بڕیاری ئەنجومەنی مافی مرۆڤ تەنیا ئەفریقای باشوور ھاوڕا نەبوووە، بەڵام ٤٦ وڵاتی ئەندام پشتیوانییان لەو بڕیارە كردووە و بڕیارە ئەو لیژنەیە تا مانگی ئازاری داھاتوودا راپۆڕتێكی ورد ئاراستەی ئەنجومەن بكات و ھەروەھا ئەو لێژنەیە تایبەت لێكولینەوە لە كردەوەكانی داعش دەكا ئەویش لە ناوچەكانی ناوچەكانی شنگال، زوممار، حەمدانیە و ئەو ناوچەیانەی كە زیاتر كەمەنەتەوە تیایدا دەژین".
لە بارەی بەدواداچوون كردن لە سەر خیانەتی سەربازی لە عێراق دیندار زێباری گوتی:"ئەو لێژنەیە بەدواداچوون لە سەر خیانەتی سەربازی عێراق ناكات بەڵكو عێراق خۆی ئەو لێكۆڵینەوەیە دەكات".
دیندار زێباری هەروەها لە بارەی بە جینوساید ناساندنی كەیسی شنگال گوتی:" من بە دڵنیاییەوە بە سێ ھۆكار ئەو كەیسە بە جینۆساید دادەنێم و زیاتر لە جینۆسایدیشە. یەكەم دەستبەسەرگرتنی ژماریەكی زۆری منداڵی شنگال كە بۆ كاری سەربازی و تەقینەوەكان و كاری تێرۆریستی بەكار دەھێنرێن.دووەم بەدیل گرتنی ژن و كچەكانی ئیزیدی كە بۆ مەڕامی كاری سێكسی بەكاریان دەھێنن و دوایی دەیانكوژن.سێەم گۆڕینی ئاینی كەمایەتییە ئاینییەكان بە تایبەتی ئیزیدییەكان."
ئەوە لێپرسراوەی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ھەرێمی كوردستان دەڵی:" تەنیا چارەسەر بۆ پەنابەران لە ھەرێمی كوردستان گەڕاندنەی ئەو خەڵكەیە بۆ ناوچەكانی خۆیان و ئەوش بە بڕیارێكی سیاسی و یارمەتی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی وەك چون ٢٦ وڵات بە یەكەوە رژێمی بەعسیان لەنابرد با یەكگرتوانەش داعش لە ناو ببەن".زێباری گوتی"داوا دەكەین بە زووترین كات پشگیری پێشمەرگە و حكومەتی عێراق بكرێ واتە ھاوبەشی سەربازی ھەبێ بۆ لە ناوبردنی داعش و ئاشتەوای سیاسیش لە عێراق بە زوترین كات رێكبخرێ و ئاسایشی عێراق بەتەنیا لە دەست یەك لایەن نەبێ و ھاوبەش بێ".
جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ھەرێم لە بارەی دروستكردنی كەمپەكان گوتی:" ئێمە بەردەوامین لە خزمەت گەیاندن و دروست كردنی كەمپەكان و بڕیارە حكومەتی توركیا لە سنووری پارێزگای دھۆك دوو كەمپ دروست بكات و یارمەتییەكی زۆریشی ناردووە و بەردەوامە لە ناردنی و ھەروەھا وڵاتی قەتەریش بۆ دروست كردنی كەمپ و ناردنی یارمەتی ھاوكاریمان دەكات"