Mustafa Melih Ahıshalı
24 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 24 ئاب 2020
تاران- AA
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران، سیما سادات لاری لەبارەی دوایین ئامارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (Covid-19) رایگەیاند کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٣٣ کەسی دیکەی بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە و دوو هەزار و ٢٤٥ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسەکەیش تۆمار کراون.
بەمشێوەیە ژمارەی ئەو کەسانەی تا ئێستا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە، ٢٠ هەزار و ٧٧٦ کەس و ژمارەی حاڵەتە تۆمارکراوەکانیش گەیشتوونەتە، ٣٦١ هەزار و ١٥٠ کەس کە رەوشی تەندروستیی سێ هەزار و ٨٤٨یان ناجێگیرە.
هەروەها ٣١١ هەزار و ٣٦٥ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسەکە دوای وەرگرتنی چارەسەر چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان بەجێهێشتوە.
بە گوتەی سیما سادات لاری تا ئێستا، سێ ملیۆن و ٦٢ هەزار و ٤٢٢ پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسەکە ئەنجامدراون.
یهكهم حاڵهتی تووشبوون به ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە ئێران له ١٩ی شوباتی رابردوو له شاری قوم تۆمار كرا.