Muhammet Tarhan,Behlül Çetinkaya
11 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 12 ئادار 2021
دۆحه/ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه ناكۆكییه‌كانی نێوان لایه‌نه‌كانی سووریا ماوه‌ی ١٠ ساڵه به‌رده‌وامه، رایگه‌یاند: "كاردانه‌وه نه‌رێنییه‌كانی ئه‌مه‌مان به‌یه‌كه‌وه بینی. هۆكاری ئه‌و ناكۆكییانهیش بۆ پشتگوێخستنی داواكارییه ره‌واكانی گه‌لی سووریا ده‌گه‌ڕێته‌وه".
چاوش‌ئۆغڵو دوای كۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی توركیا و رووسیا و قه‌ته‌ر له دۆحه پایته‌ختی قه‌ته‌ر له میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا بۆ میدیاكاران دوا.
چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له‌گه‌ڵ هاوتا رووسی و قهتهرییهكهیدا ده‌ستیان كردووه به پرۆسه‌یه‌كی راوێژكاری سێقۆڵی له‌باره‌ی سووریا و باسی له‌وه كرد كه ئامانجیان له‌وه‌یش هێنانه‌دی چاره‌سه‌رێكی سیاسیی یه‌كجاره‌كییه بۆ سووریا و كۆبوونه‌وه‌كانیش زۆر به سوود بوون.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاماژه‌ی به به‌رده‌وامی شه‌ڕی ناوخۆی سووریا دا و گوتی: " ناكۆكییه‌كانی نێوان لایه‌نه‌كانی سووریا ماوه‌ی ١٠ ساڵه به‌رده‌وامه. كاردانه‌وه نه‌رێنییه‌كانی ئه‌مه‌مان به‌یه‌كه‌وه بینی. هۆكاری ئه‌و ناكۆكییانهیش بۆ پشتگوێخستنی داواكارییه ره‌واكانی گه‌لی سووریا ده‌گه‌ڕێته‌وه. تاكه رێگاچاره‌ی ئه‌مه چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانه به رێگای دانوستان له‌سه‌ر بنه‌مای بڕیاری ژماره‌ی ٢٢٥٤ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی".
چاوش‌ئۆغڵو به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه زیاتر له شه‌ش ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار هاووڵاتیی سووری له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتەکەیاندا ده‌ژین، گوتی: "له كۆی ئه‌م ژماره‌یه‌یش سێ ملیۆن و ٦٠٠ هه‌زاریان له توركیان. به‌پێی داتاكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ١٣ ملیۆن و ٤٠٠ هه‌زار سووری پێویستییان به هاوكارییه".
وەزیری دەرەوەی تورکیا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر وڵاتانی عه‌ره‌بی و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له‌بری هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ گه‌لی سووریا بكه‌ونه په‌یوه‌ندی، كارێكی له‌م جۆره رۆڵی ده‌بێت بۆ باشبوونی ره‌وشی مرۆیی له گۆڕهپانهكەدا.