Tuğçenur Akgün
13 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 13 حوزەیران 2023
نیویۆرک - AA
کۆشکی سپی ئەمریکا، بڵاویکردەوە سەرۆکی وڵاتەکەی، جۆ بایدن کە بەهۆی وەرگرتنی چارەسەری ددانەوە بەرنامەکانی ئەمڕۆی هەڵوەشاوەتەوە، باری تەندروستیی باشە.
گوتەبێژی کۆشکی سپی ئەمریکا، کارین ژان-پیر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی رۆژانەیدا، وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە.
ژان پیر باسی لەوە کرد، بایدن دوێنێ ئێوارە توشی ئازاری ددان بووە، بە هۆیەوە دەرمانی بێهۆشکردنی وەرگرتووە و بە بڕینی دەماری ددانی چارەسەری بۆ کراوە و نەشتەرگەریەکەشی سەرکەوتوو بووە و، گوتی: ''سەرۆک بایدن باشە و ئەمڕۆ لە نووسینگەکەی کار دەکات''.
هەروەها ژان پیر باسی لەوە کرد کە سەرۆک وەک زۆرێک لە ئەمریکییەکان چارەسەری وەرگرتووە بە بڕینی دەمار، لەبەرئەوە ئەمە کاتێکی رۆتینییە.