Sarp Özer,1 23
16 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 17 حوزەیران 2022
بڕۆکسڵ – AA
وەزیرانی بەرگریی تورکیا، بەریتانیا و ئۆکراینا کۆبوونەوەیەکی سێقۆڵییان ئەنجام دا و تاوتوێی دوا پێشهاتەکانیان کرد.
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار لە پەراوێزی کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگریی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ بەردەوامە لە دیدار و کۆبوونەوەکانی.
دوای کۆبوونەوە دووقۆڵییەکان ئاکار لەگەڵ وەزیرانی بەرگریی ئۆکراینا و بەریتانیا کۆبوونەوەی سێقۆڵی ئەنجام دا.
لە کۆبوونەوەکەی نێوان وەزیری بەرگریی تورکیا خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی بەریتانیا بێن واڵس و وەزیری بەرگریی ئۆکراینا ئۆلێکسی رەزنیکۆڤ، تاوتوێی پرسی ئاسایش و توانای بەرگری و دوا پێشهاتەکانی ئۆکراینا کرا.
لەو میانەیەدا هەروەها تاوتوێی چوونە دەرەوەی کەشتییەکانی هەڵگرتنی گەنم بە شێوەیەکی ئاسایش پارێزراو کە لە بەندەرەکانی ئۆکراینا لە چاوەڕوانیدا ماونەتەوە و گەڕانەوەی فڕۆکەکانی جۆری A400M بە سەلامەتی بۆ تورکیا کرا.