Esra Taşkın
16 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 18 حوزەیران 2022
پاریس – AA
سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن رایگەیاند شەش پاکێجی سزا خستنە سەر رووسیا لەلایەن یەکێتیی ئەورووپاوە دوای جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکراینا بە واتای 'راگرتنی جەنگ دێ بەبێ چوونە ناو جەنگ'.
ماکرۆن لە کاتی سەردانەکەیدا بۆ مۆڵدۆڤا بە تیشک خستنە سەر ئەوەی کە جەنگ دیسانەوە گەڕاوەتەوە ئەورووپا، ئاماژەی بەوە دا ئەم کەشی جەنگە هەڕەشەی بۆ سەر مۆڵۆدڤا، ناوچەکە و ئەورووپا دروست کردووە و گوتی: "ئەو رووداوانەی لە دووری چەند سەد کیلۆمەترێک لە ئۆکراینا روو دەدەن، بوونەتە هەڕەشە لەسەر سەقامگیری هەموو لایەک و لە ئێستاوە لێکەوتەی بەرچاوی هەبووە لەسەر ژیان و ئابووریمان".
ماکرۆن ئاماژەی بەوە دا کە سەپاندنی شەش پاکێجی سزا بەسەر رووسیادا تاکوو ئێستا لەلایەن یەکێتیی، بووەتە هۆی ئەوەی تێچووی هێرشکردنە سەر ئۆکراینا ئێجگار زۆر لەسەر رووسیا بکەوێت و ئەمەیش بە واتای 'راگرتنی جەنگ دێ بەبێ چوونە ناو جەنگ".
ماکرۆن ئاماژەی بەوەیش دا کە یەکەم سەرکۆماری فەڕەنسایە دوای تێپەڕینی ٢٤ ساڵ سەردانی مۆڵدۆڤا بکات.