Dmitri Chirciu
04 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 04 شوبات 2022
مۆسکۆ - AA
گوتەبێژی کرملین، دیمیتری پێسکۆڤ دەربارەی ئەگەری کۆبوونەوەی سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین لەگەڵ سەرۆکی ئۆکراینا، ڤلۆدیمێر زێلێنسکی لە تورکیا، رایگەیاند "ئەگەر پێویست بێت پۆتين ئامادەیە لەگەڵ هەموو کەسێک کۆببێتەوە بەڵام ئەوە گرنگە کە ئەنجامی کۆبوونەوەکان چی دەبێت".
پێسکۆڤ، لە شاری مۆسکۆ لێدوانی بۆ رۆژنامەنووسان دا، ئەگەری کۆبوونەوەی سەرۆکانی رووسیا و ئۆکراینای لە تورکیا، هەڵسەنگاند و گوتى: "لەم بابەتەدا هیچ جۆرە رێککەوتنێک نییە هەر بۆیە تا ئێستا راوێژی لەسەر نەکراوە، بەڵام هیچ کەسێکیش هەلی ئەنجامدانی دانوستانی رەت نەکردوەتەوە".
گوتەبێژەکەی کرملین گوتیشی: "ئەگەر پێویست بێت پۆتين ئامادەیە لەگەڵ هەموو کەسێک کۆببێتەوە بەڵام ئەوە گرنگە کە ئەنجامی کۆبوونەوەکان چی دەبێت و دانوستان لەسەر چی دەکرێت. بەڵام لە ئێستادا هیچ هەوڵێکی لەو شێوەیە نییە".
پێسکۆڤ، جەختی لەوەش کردەوە کە کۆبوونەوەی پۆتين لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، لەپێشترە.