Mustafa Deveci
20 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 21 مای,س 2021
قودس - AA
کابینەی ئەمنیی ئیسرائیل، ئاگربەستی لە کەرتی غەززەی داگیرکراو و کۆتاییھێنان بەو ھێرشانەی کە لە ١٠ی ئایارەوە بەردەوامە، پەسەندکرد.
لەو ھەواڵانەی کە لە میدیاكانی ئیسرائیلدا بڵاوكراونهتهوه، ئەوە راگەیەندراوه کە ئاگربەستەکە لەمشەو کاتژمێر ٠٢:٠٠ـەوە بە کاتی ناوخۆ دەستپێدەکات.
بەپێی ھەواڵەکان، کابینەکە له ئهنجامی دهنگداندا بە کۆی دەنگ ئاگربهستی پەسەند کردووە و مەرجی ئەوەیان دانەوە کە ھێرشە مووشەکییەکان لە غەززەوە بۆسەر ئیسرائیل کۆتایی پێبێت.
کابینەی ئەمنیی ئیسرائیل، بە مەبەستی کۆتاییھێنان بە ھێرشەکانی سەر کەرتی غەززە و تاوتوێکردنی ئاگربەست، کاتژمێر ١٩:٠٠ بە کاتی ناوخۆ کۆبوونەوەی ئەنجامدابوو.
ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە کە لە ١٠ی ئایارەوە بەردەوامە گیان لەدەستدانی ٢٣٢ کەسی لێکەوتووهتهوه کە ٦٥یان منداڵ و ٣٩یان ژنن.