Abdullah Shukur
14 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2017
قودس - AA
وەزیری پەیوەندییەکانی ئیسرائیل، ئەیوب قارا سوپاسی موفتی و سەرۆکی دەستەی زانایانی سعوودیە، عەبدولعەزیز ئال شێخ-ی کرد بەھۆی دەرکردنی فەتوایەک کە دەڵێت "شەڕکردن لە دژدی ئیسرائیل رێگە پێدراو نییە و حەماسیش رێکخراوێکی تیرۆریستییە".
ئەیوب قارا کە بە ڕەچەڵەک دورزییە، پەیامێکی لەسەر ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەیدا ھاتووە: "سوپاسی موفتی و سەرۆکی دەستەی زانایانی سعوودیە عەبدولعەزیز ئال شێخ دەکەین بەھۆی دەرکردنی ئەو فەتوایەی کە پەیوەندیدارە بە قەدەغەکردنی شەڕکردن و کوشتنی جولەکەکان. ئال شێخ راشیگەیاندووە کە رێکخراوی حەماس تیرۆریستە و بۆ لەناوبردنی حزبوڵڵای لوبنانیش دەکرێ ھەماھەنگی لەگەڵ سوپای ئیسرائیل بکرێ. من داوەتی موفتی دەکەم بۆ ئەوەی سەردانی ئیسرائیل بکات. بە رێزێکی زۆرەوە پێشوازی لێ دەکرێ".
موفتی و سەرۆکی دەستەی زانایانی سعوودیە عەبدولعەزیز ئال شێخ لەمیانی بەشداری لە پرۆگرامی کەناڵێکی لۆکاڵی سعوودیە رایگەیاندبوو کە "شەڕکردن لە دژدی ئیسرائیل رێگە پێدراو نییە و حەماسیش رێکخراوێکی تیرۆریستییە و بۆ لەناوبردنی حزبوڵاش دەکرێ ھەماھەنگی لەگەڵ سوپای ئیسرائیلدا بکرێ".