Barış Seçkin
21 نیسان 2025•نوێکردنەوە: 21 نیسان 2025
ڤاتیکان - AA
ڤاتیکان بڵاویکردەوە کە بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٧:٣٥ خولەک بە کاتی ناوخۆ (٠٨:٣٥ خولەک بە کاتی هەولێر)، ڕێبەری ڕۆحانی کاتۆلیکەکان و سەرۆکی ڤاتیکان، پاپا فرانسیس کۆچی دوایی کردووە.
کاردیناڵ جۆزێف فارێل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "خوشک و برایانی خۆشەویستم، ناچارم بە نیگەرانییەکی قووڵەوە کۆچی دوایی باوکی پیرۆزمان فرانسیس ڕابگەیەنم. بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٧:٣٥ پاپا فرانسیس، گەڕایەوە بەر بارەگای خودا. هەموو ژیانی تەرخان کردبوو بۆ خزمەتی خودا و کڵێسا. فێری بەهاکانی ئینجیلı کردین و بە دڵسۆزی و بوێری و خۆشەویستیەوە بژین، بەتایبەتی لە بەرژەوەندی هەژاران و پەراوێزخراوەکان بژین".
پاپا فرانسیس، بەهۆی هەوکردنی سییەکانی کە لە مانگەکانی شوبات و ئاداردا تووش بوو، بۆ ماوەی ٣٨ ڕۆژ لە نەخۆشخانەی گێمێلی لە ڕۆما چارەسەری وەرگرت و، پاشان لە ٢٣ی ئاداردا نەخۆشخانەی جێهێشت و، ماوەیەک تەندروستی باش بوو.
دوێنێ پاپا فرانسیس لە ڤاتیکان سەرەتا لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەمریکا جەی دی ڤانس کۆبووەوە و، دواتر بەشداری کرد لە دواین بەشی ڕێوڕەسمی ئایینی پاسکالیا کە لە مەیدانی عەزیز ۆێتروس سازکرا و، لەوێ بە ئۆتۆمبێلەکەی گەڕا و سڵاوی لە خەڵکەکەی کرد.
دوای دەستلەکارکێشانەوەی پاپا بینێدیکت شانزەهەم، پاپا فرانسیس لە ئاداری ٢٠١٣دا وەک ٢٦٦هەمین پاپای جیهانی کاسۆلیکی هەڵبژێردرا، زیاتر لە ١٢ ساڵ خزمەتی کرد.