بۆیەكەم جار پاپای ڤاتیكان سەركردەی رۆحی ڤاتیكان وەك پاپایەك مەراسیمی جەژنی لەدایكبوونی مەسیحی بەڕێوەبرد.
سەرەتای مەراسیمەكە بە چوونە ژوورەوەی پاپا فرانسیۆس بە خاچەكەی دەستیەوە بۆ ناو بازیلیكا دەستی پێكرد.
پاپا فرانسیۆس لە هەڵبژارندنی 13 ی ئازاری پێشودا (كۆنكلاڤ) وەك 266ەمین پاپایی كلێسای كاسۆلیكی هەڵبژێردرا.
لە وتارێكیدا بە بۆنەی جەژنی نۆێلەوە، پاپای ڤاتیكان گوتی: "خوا ئێمەی زۆر خۆشدەوێ, ئەوەنە خۆشی ئەوێین , كە كۆڕەكەی بەخشی بەئێوە ,وەك ئەوەی بڵێی برامانە, ئەوی پێداین وەك رووناك كەرەوەیەكی تاریكیەكانمان."
لەو مەراسیمەدا كە چەندین كەسایەتی دیاری ناو ڤاتیكان ودەرەوەی ڤاتیكان ئامادەی بوون , چەندین دوعا كرا و زۆرێك لە موناجاتە مەسیحیەكان درا بەگوێی بەشداربواندا.
لە مەراسیمەكەدا هەریەك لە موناجاتی ( تۆ لە ئەستێرەكانەوە دێیتە خوارەوە ) پێشكەشكرا و دواتر بە تێپەڕین لەلای پاپاوە بە ڕیز كۆتایی بە مەراسیمەكە هێنرا.
ئەمرۆش پاپا فرانسیس , سەركردەی رۆحی كاسۆلیكیەكان بەشدار لە مەراسیمەكەدا دەكا و وتاری (ئوربی ئەت ئوربی) پێشكەش دەكا.