نیویۆرك - AA
ژمارەیەك یەھوودی ئۆرتۆدۆكس لە بەردەم نوێنەرایەتی حكومەتی ئیسرائیل لە نەتەوەیەكگرتووەكان خۆپیشاندانێكیان بۆ پرۆتستۆ كردنی سیاسەتەكانی ئیسرائیل ساز كرد.
یەھوودییەكانی دانیشتووی نیویۆرك، لە بەردەم نوێنەرایەتی حكومەتی ئیسرائیل بۆ پرۆتستۆ كردنی سیاسەتەكانی رژیمی ئیسرائیل لە بەرامبەر فەلەستین، وڵاتانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و گوشارەكانی رژێم بۆ سەر خەڵكی ئیسرائیل خۆپیشاندانێكی جەماوەرییان رێكخست.
خۆپیشاندەران بە گوتنەوەی دروشمی "نامانەوێ بچینە سەربازی" و چەندین دروشمی دیكە حكومەتی ئیسرائیلیان پرۆتستۆ كرد. ھەروەھا ئاماژەیان بەوەكرد ئەو گەنجانەی نایانەوێ بچنە سەربازی لەلایەن حكومەتەوە دەستگیردەكرێن.
رابی یەعقوب شاپیرۆ خۆپیشاندەرێكە دەڵێ من ھاتووم ئیدانەی سەربازی بەزۆر بكەم، بە ھۆی بە زۆر ناردنی گەنجان بۆ سەربازی، حكومەتی ئیسرائیل شەرمەزار دەكەم. ھیچ جیاوازییەكی حكومەتی ئیسرائیل و حكومەتی چین بۆ من نییە، حكومەتی چین و مەغرێب چەندە نوێنەرایەتی من دەكەن، حكومەتی ئیسرائیلیش ھەر ئەوەندە نوێنەرایەتی من دەكا، كەسێك نیم بۆ بەرەژوەندی خۆم سیاسەت بكەم، تەنیا بۆ ئاشتی نزا دەكەم.
رابی مۆیشە ئیندیگ یەكێكی دیكە لەو خۆپیشاندەرانەیە و بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ئیمە بەشێك نین لە حكومەتی زایۆنیستی، ئایین و باوەڕی ئێمە مۆڵەتمان پێ نادا ھەر رۆژ یاسایەكی نوێ بۆ خۆمان دابنین، ئیمە وەك یەھوودییە ئۆرتۆدۆكسەكان لە دژی حكومەتی ئیسرائیلین، لە دژی ھەمووی ئەو شەڕانەین كە ئیسرائیل دەیانكا."