ئیستەنبوڵ - AA
نووسەری بەناوبانگ گرەیم ویڵسۆن پەرتوكێكی لەسەر ژیانی سەركۆماری ئازەربایجان ئیلهام عەلیێڤ چاپكردو لە مەراسیمێكدا پێشكەشی جەماوەری كرد.
لە لە مەراسیمێكدا سەرۆكی ئەنجوومەنیی میللیی ئازەربایجان زیافەت ئەسكەرۆڤ باسی لە رۆڵ و سەركەوتنەكانی ئەم ١٠ ساڵەی دوایی سەركۆماری وڵاتەكەی ئیلھام عەلیێڤی كرد و گوتی: "دە ساڵ لەمەوبەر رێژەی نەبوونی لە وڵاتەكەمان سەدا ٤٩ بوو، كەچی ئێستا ئەو رێژەیە بۆ سەدا ٥ دابەزیوە و زیاتر لە ملیۆنێك و ٢٠٠ ھەزار شوێنی كاركردن كراوەتەوە، جگە لەوانە ئیلھام عەلیێڤ ساڵی ٢٠١١ لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتوووەكانەوە وەك پاڵەوانێكی سەر سەكۆ سەیركرا."
نووسەری پەرتوكەكە گرەیم ویڵسۆن گوتی: "لەبەر ئەوەی پێشتر بەو وردەكارییەوە ژیاننامەی عەلیێڤ نەنوسرابۆوە ئەو بەرھەمە بووە جێی سەرنج و تێڕامانی خەڵك، ئەوەی لە پێشووودا نووسرابوو بەشێكی كەم بوو لە ژیانی بەڕێزیان، بێ گرنگیدان بە بەپێزی بابەتەكە بە قەڵەمێكی ساردوسڕ نووسرابوو. تا رادەیەك تەمبەڵی ھەبوو لە نووسینی پەرتوكەكەی پێشوو."
ویڵسۆنی ھەروەھا گوتی: "ئەگەر پەرتوكێكتان لەبارەی ژیانی تۆنی بلێر دەوێ ١٦ دانە ھەیە، ئەگەر لەبارەی ژیانی ماندێلاتان دەوێ ٣٠ دانە كتێب چاپكراوە، بەڵام لەبارەی عەلیێڤ ئەوە یەكەم پەرتوكی گشتگیر و پڕاوپڕە."
ویڵسۆن گوتی كە كتێبەكەی بەناوی عەلیێڤی سەركۆمار نەنووسیوە، بەڵكو لەسەر ناوی ئیلھام عەلیێڤ نووسیویەتی ئەمەش بۆ ئەوەی دوای پۆستەكەیشی بتوانرێ پەرتوكەكەی تازە بكرێتەوە و زانیاری زیاد بكا.