Mahmut Atanur
16 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 16 تشرینی یەکەم 2020
جاکارتا - AA
بە هۆی لافاوەوە، لە ویلایەتی سولاویسی ناوەڕاست لە ئیندۆنێزیا ٣٥٠ خانوو ژێر ئاو کەوتن.
بە پێی راگەیەندراوێکی ئیدارەی ئاژانسی کارەساتی نیشتمانی ئیندۆنێزیا (BNPB)، لە ناوچەی تۆلی-تۆلی، بە هۆی بارانی بەخوڕەوە لە گوندەکانی سیلۆندو و جانجا لافاو دروست بووە.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە لەو گوندانەی کە لافاوەکە کاریگەربووە ٣٥٠ خانوو ژێر ئاو کەوتوون و، پردێک بەهۆی ئەوەی رووبەڕووی رووخان بووەتەوە بەڕووی هاتوچۆدا داخراوە.
بەرپرسانی ناوچەکە ئاماژەیان بەوە کرد کە لەگەڵ یەکە پەیوەندیدارەکاندا لە هەماهەنگییدان بۆ دابینکردنی پێداویستیەکانی زیانلێکەوتووان و، کاردەکەن بۆ ئەوەی زانیاری دەستبخەن لەبارەی ئەوەی لافاوەکە کاریگەری لەسەر ناوچەکانی دیکەی نیشتەجێبوون دروست دەکات یان نا.
لەم نێوەندەدا، دەزگای کەشناسی، کەش و هەوا و جیۆفیزیکی ئیندۆنێزیا (BMKG)، هۆشداریدا لەبارەی ئەوەی کە رەنگە بە هۆی بارانی وەرزی چاوەڕوانکراوەوە لە ناوچەکانی پالو، سیگی، دۆنگالا، پاریمۆ، پۆسۆ، بوۆل و مۆرۆوالی لافاو دروست ببێت.
لە ئیندۆنێزیا کە دەکەوێتە سەر کەمەربەندی ئیستیوای بە تایبەتی لە نێوان مانگەکانی تشرینی یەکەم و نیساندا ناو بە ناو لافاو و خلیسکانی زەوی روودەدات.