26 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 29 حوزەیران 2022
دهۆك - AA -
زه‌ينه‌ب شێخ خالد خه‌لكى شارى عه‌فرينه باسى ئه‌و كۆمهڵكۆژیيه ده‌كات كه رێكخراوى تيروریستى په‌كه‌كه پێش ١٠ ساڵ له سووريا به‌سه‌رياندا هێنا و كۆڕه‌كه‌ى له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا كوشتيان.
زه‌ينه‌ب شێخ خالد یەکێکە لەو قوربانیانە کە لە لایەن رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکەوە ئەشکەنجە دراوە و باسى ئه‌و كۆمهڵكوژیيه ده‌كات كه ده‌رحه‌ق به خێزانه‌كه‌ى ئه‌نجاميان داوە و گوتى: "رۆژى ٤ی تەمووزی ٢٠١٢ ئێمه له ماڵ دانيشتبوون، كاتژمێر ١١ ى شه‌و بوو، په‌كه‌كه له ناكاو به زياتر له ١٠ چه‌كدارى كه دهمامكيان به‌ستبوو هێرشى ماڵهكهمانى كرد و هاوسه‌ره‌كه‌م به ناوى شێخ حەنان شيخ حەسەن له ته‌مه‌نى ٦٧ ساڵیدا كوشتيان. هه‌روه‌ها كۆڕه‌كه‌م به ناوى عه‌بدولره‌حمان کە ته‌مه‌نى ٤١ ساڵ بوو كوشتيان. كۆڕێكى ترم به ناوى نورەددین له‌و شه‌وه‌دا گرتيان و بڕديان. رۆژى دواتر به ئه‌شكه‌نجه كوشتيان و ته‌رمه‌كه‌ى فڕێ‌دا حه‌وشى ماڵه‌كه‌مان. په‌كه‌كه كۆڕهكهمى زۆر ئه‌شكه‌نجه دابوو پێش ئه‌وه‌ى بكوژرێت، به چه‌ك لێيان دابوو و هه‌ردو چاوى ده‌رهێنابوون، لێوه‌كانى بڕيبوون.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ساڵى ١٩٩٧ بڕیارى دا كه رۆژى ٢٦ى حوزه‌يران وه‌كو رۆژى پشتیوانى له قوربانیانى ئەشكه‌نجه ناوی بهێنرێت.
زه‌ينه‌ب شێخ خالد لە دیمانەیەکەدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسى له‌وه‌شكرد كه رێكخراوى تيروریستى په‌كه‌كه زياتر له ١٠ خێزانى تر وه‌كوو ئه‌وانی كۆمه‌ڵكوژ کردووە. بازگه‌يان له ناو شار دانابوو، خه‌ڵكیان ده‌ترساند و دهستبهسهريان ده‌كرد و هێرشيان ده‌كرده سه‌ر خه‌ڵك و منداڵيان ده‌ڕفاند و گوتى: "په‌كه‌كه هه‌موو ماڵێك ده‌چوو بۆ نموونه ئه‌گه‌ر خێزانێك چوار منداڵى ههبووايه. دهيانگوت، دوو منداڵ بۆ ئێمه و دوو منداڵيش بۆ ئێوه ئه‌گه‌ر خێزانه‌كه رازينهبووايه كێشه‌يان بۆ دروست ده‌كرد و جاری وا هه‌بووه منداڵه‌كانيان ده‌ڕفاند، به منيان گوت تو پێنج كچت هه‌يه، دوو له كچه‌كانت با له‌گه‌ڵ ئێمه بن و شه‌ڕ بكه‌ن و سێيانى تر با بۆ تۆ بن. زۆر منداڵيان رفاندووه له ناوچه‌ى بولبول.
دەشڵێت، كه كۆڕيكی تر‌ى به‌ختى هه‌بوو كه ئه‌و كات ساڵى ٢٠١٢ له عه‌فرين نه‌بوو و له هه‌رێمى كوردستان بوو، ئه‌گه‌ر نا ئهويشيان ده‌كوشت و گوتى: "په‌كه‌كه زۆر بێره‌حمه و كۆمهڵكۆژى زۆرى ئه‌نجامداوه، خه‌زوورم له ته‌مه‌نى ٩٠ ساڵدا بوو. له ماڵيان ده‌رهێنا و چه‌كيان له سه‌رى داوه تا هه‌موو گيانى بووه خوێن و بڕديانه زيندان. ٢٨ كه‌س له ئێمه گرتيان و برديان بۆ زيندانى ره‌ش له عه‌فرين، په‌كه‌كه زيندانى تايبه‌ت هه‌بوو بۆ ئه‌شكه‌نجه‌دانى خه‌ڵك له ناحيهى رهجو سه‌ر به شارى عه‌فرين، دواى مانگێك ئه‌و ٢٨ كه‌سه ئازاديان كرد، به‌ڵام به‌پێى قسه‌ى خۆيان كه كه‌سوكارى ئێمه بوون له زيندان زۆر زۆر ئه‌شكه‌نجه‌يان داون. سه‌رتاشێك هه‌بوو به ناوى عهبدين له شارى عه‌فرين، رۆژێكيان له دوكانه‌كه‌ى باسى هاوسهركردم كردبوو كه په‌كه‌كه به زۆلم كوشتيانه و گوتبووی ئێمە شێخ حه‌نان ده‌مانناسى كه‌سانى باش بوون، به‌ڵام په‌كه‌كه پێى زانى و دواى ١٠ ده‌قه هاتن و زۆر به توندى له سه‌رتاشه دان و بڕديان بۆ زيندان و تاوه‌كو به‌يانى لێيان ده‌دا و له چۆلێك فڕێيان دا و له به‌ر سه‌ختى برينه‌كه‌ى ئه‌ويش گيانى له ده‌ستدا، جارێك گه‌نجێكى ئيزدى له عه‌فرين گوتى باشه په‌كه‌كه چێيان له ئێمه ده‌وێت كه په‌كه‌كه زانى هاتيان گرتن و ئه‌ويش كوشتيان".
زه‌ينه‌ب شێخ خالد باسى له‌وه‌كرد كه په‌كه‌كه له چ شوێنێكى دونيا بێت كێشه بۆ خه‌ڵك دروست ده‌كات بۆيه داواكاريمان له وڵاتانى دونيا هه‌يه كه سنوورێك بۆ ره‌فتارى په‌كه‌كه دانێن، گەلی كورد زۆر ماندبووه به ده‌ست ره‌فتارى ئه‌م رێكخراوه.
زه‌ينه‌ب شێخ خالد باسى هه‌ڵسوكه‌وتێكى تر‌ى په‌كه‌كه‌ى كرد و گوتى: "په‌كه‌كه له عه‌فرين زۆر دزيان له خه‌ڵك ده‌كرد، پێش ئه‌وه‌ى هێرش بكه‌نه سه‌ر ماڵمان هاتبوون و هه‌موو پاره و زێرهكانمان بردن، هه‌روەها هى دراوسێمان ئه‌ويش هه‌موو زێڕه‌كان و پاره‌يان دزييان".
لەبارەی کاردانەوەی رژێمی سووریا لەسەر ئەو هەڵوێستانەی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە، گوتی: "رژێمى سووریا هيچ هه‌ڵويستى نه‌بوو و رێگه‌يان پێ ده‌دا كه چيان بوێت بيكه‌ين و هه‌موو سوپاى رژێمى سوورىا خۆيان راده‌ستكرد و جلى مه‌ده‌نيان له به‌ركرد و چوونه پاڵيان و هاوكارى يه‌كتر بوون".