مانیلا
بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی ئەدواردۆ دەل رۆساریۆ رایگەیاند: "بەھۆی ئەو بومەلەرزەیەوە کە دوێنی بە گوڕی ٧.٢ پلە بەپێوەری رێختەر دوورگەی بۆھۆڵی لە ناوەڕاستی فیلیپین ھەژاند ١٤٤ کەس گیانیان لە دەست دا و ٢٩١ کەسی دیکەیش بریندار بوون."
بە ھۆی ئەو بومەلەرزەیەوە کە ٢٠ چرکە بەردەوام بووە زەرەر و زیانێکی گەورە بەر دوورگەی بۆھۆڵ کەوتووە، کە یەکێکە لە ناوچە گرنگەکانی گەشتوگوزاری فیلیپین.