Nuri Aydın,Gökhan Varan
30 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 30 ئەیلوول 2020
ئەنقەرە - AA
ژمارەى تووشبووانی ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) لە سەرانسەرى جيهاندا، ٣٣ مليۆن و ٨٤٤ هەزارى تێپەڕاند.
بەگوێرەى دوايين زانيارییهكانى ماڵپەرى "Worldometer" سەبارەت بە ئامارەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا لە وڵات و ههرێمهكان لە سەرانسەرى جيهاندا، یەک مليۆن و ١٢ هەزار و ٦٧٧ تووشبووى كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئامارەکان تا ئێستا ٣٣ ملیۆن و ٨٤٤ هەزار و ٩٢٦ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و لەو ژمارەیەش ٢٥ ملیۆن و ١٤٩ هەزار و ٢٧٧ کەسیان چاکبوونەتەوە.
زۆرترین حاڵەتەکانیش لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئهمریكا تۆمارکراون کە حەوت ملیۆن و ٤٠٦ هەزار و ٧٢٩ حاڵەتی تووشبوون و ٢١٠ هەزار و ٧٩٧ حاڵەتی گیانلەدەستدانە.