جيهان, کۆڤید- ١٩

ژماره‌ی تووشبووان به‌ كۆرۆنا له‌ جیهاندا پێنج مليۆن و ٥٩٢ هەزار كه‌سی تێپه‌ڕاند

ئاماره‌كا‌نی تووشبوون، گیانله‌ده‌ستدان و چاكبوونه‌وه‌ی ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ له‌ جیهاندا: "ژمارەى تووشبووان؛ پێنج مليۆن و ٥٩٢ هەزار و ٣٥٤ كه‌س"

26.05.2020 - نوێکردنەوە : 27.05.2020
ژماره‌ی تووشبووان به‌ كۆرۆنا له‌ جیهاندا پێنج مليۆن و ٥٩٢ هەزار كه‌سی تێپه‌ڕاند

Ankara

ئەنقەرە - AA

ژمارەى ئەو کەسانەی لەسەرانسەرى جيهان تووشی په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) بوون كه‌ له‌ شاری وهان سه‌ربه‌ ویلایه‌تی هوبی رۆژهەڵاتی چین سه‌ری هه‌ڵدا، گه‌یشته‌ پێنج مليۆن و ٥٩٢ هەزار و ٣٥٤ كه‌س.

بەپێی ماڵپەرى "Worldometer" كه‌‌ پشت به‌ ئامارە نوێكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، لەسەرانسەرى جيهاندا ٣٤٧ هه‌زار و ٩٥٠ كه‌س به‌ هۆی تووشبوونیان به‌ په‌تاكه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و، تا ئێستا دوو ملیۆن و ٧١٦ هه‌زار و ٨٤١ توشبووی په‌تاكه‌ چاكبوونه‌ته‌وه‌.

- به‌رزترین ئامار له‌ ئه‌مریكا تۆماركراوه‌

له‌ ئه‌مریكا‌ زۆرترین حاڵه‌تی تووشبوون و گیانله‌ده‌ستدان به‌ په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ تۆماركراوه‌ و، تا ئێستا یه‌ك ملیۆن و ٧٠٦ هەزار و ٢٢٦ حاڵەتی تووشبوون‌ و، ٩٩ هه‌زار و ٨٠٥ حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان تۆماركراوه‌.

- ئه‌و وڵاتانه‌ی تووشبوون به‌ په‌تاكه‌ تیایاندا‌ ٢٠ هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه‌

به‌پێی زانیارییەکانی ماڵپەڕه‌كه‌، ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی ژماره‌ی تووشبوون به‌ په‌تاكه‌ تیایاندا له‌ ٢٠ هه‌زار زیاتره‌ به‌م شێوه‌یه‌یه‌؛‌‌ "به‌ڕازیل ٣٧٦ هه‌زار و ٦٦٩ حاڵه‌ت، رووسیا ٣٥٣ هەزار و ٤٢٧ حاڵه‌ت، ئیسپانیا ٢٨٢ هه‌زار و ٤٨٠ حاڵه‌ت، به‌ریتانیا ٢٦١ هه‌زار و ١٨٤ حاڵه‌ت، ئیتاڵیا ٢٣٠ هه‌زار و ١٥٨ حاڵه‌ت، فه‌ڕه‌نسا ١٨٢ هه‌زار و ٩٤٢ حاڵه‌ت، ئه‌ڵمانیا ١٨٠ هه‌زار و ٧٨٩ حاڵه‌ت، توركيا ١٥٧ هەزار و ٨١٤ حاڵه‌ت، هیندستان ١٤٥ هەزار ٤٥٦ حاڵه‌ت، ئێران ١٣٧ هەزار و ٧٢٤ حاڵه‌ت، پێرو ١٢٣ هەزار ٩٧٩ حاڵه‌ت، كەنەدا ٨٥ هەزار و ٧١١ حاڵه‌ت، چین ٨٢ هه‌زار و ٩٩٢ حاڵه‌ت، سعوودیه‌ ٧٤ هه‌زار و ٧٩٥ حاڵه‌ت، چیلی ٧٣ هەزار ٩٩٧ حاڵه‌ت، مه‌كسیك ٧١ هه‌زار و ١٠٥ حاڵه‌ت، پاكستان ٥٧ هه‌زار و ٧٠٥ حاڵه‌ت، بەلجيكا ٥٧ هەزار و ٣٤٢ حاڵه‌ت، قه‌ته‌ر ٤٥ هه‌زار و ٤٦٥ حاڵه‌ت، هۆڵەندا ٤٥ هەزار و ٤٤٥ حاڵه‌ت، ئیكوادۆر ٣٧ هه‌زار و ٣٥٥ حاڵه‌ت، بیلاڕووسیا ٣٧ هه‌زار و ١٤٤ حاڵه‌ت، به‌نگلادش ٣٥ هه‌زار و ٥٨٥ حاڵه‌ت، سوید ٣٣ هەزار و ٨٤٣ حاڵه‌ت، سینگاپور ٣٢ هەزار و ٣٤٣ حاڵه‌ت، پورتوگال ٣٠ هەزار و ٧٨٨ حاڵه‌ت، سويسرا ٣٠ هەزار و ٧٤٦ حاڵه‌ت، ئیمارات ٣٠ هه‌زار و ٣٠٧ حاڵه‌ت، ئیرله‌ندا ٢٤ هەزار و ٦٩٨ حاڵه‌ت، ئه‌فریقای باشوور ٢٣ هه‌زار و ٦١٥ حاڵه‌ت، ئیندۆنێزیا ٢٢ هەزار و ٧٥٠ حاڵه‌ت، كۆڵۆمبیا ٢١ هه‌زار و ٩٨١ حاڵه‌ت، كوێت ٢١ هه‌زار و ٩٦٧ حاڵه‌ت، پۆڵه‌ندا ٢١ هەزار و ٦٣١ حاڵه‌ت و ئۆكرانیا ٢١ هه‌زار و ٥٨٤ حاڵه‌ت".

هه‌روه‌ها ئاماره‌كانی حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی په‌تاكه‌وه‌ له‌و وڵاتانه‌ به‌م شێوه‌یه‌یه‌:

''به‌ریتانیا ٣٦ هه‌زار و ٩١٤ حاڵه‌ت، ئیتاڵیا ٣٢ هه‌زار و ٨٧٧ حاڵه‌ت، فه‌ڕه‌نسا ٢٨ هه‌زار و ٤٣٢ حاڵه‌ت، ئیسپانیا ٢٦ هه‌زار و ٨٣٧ حاڵه‌ت، به‌ڕازیل ٢٣ هه‌زار و ٥٢٢ حاڵه‌ت، بەلجيكا نۆ هەزار و ٣١٢ حاڵه‌ت، ئه‌ڵمانیا هه‌شت هه‌زار و ٤٢٨ حاڵه‌ت، مه‌كسیك حه‌وت هه‌زار و ٦٣٣ حاڵه‌ت، ئێران حه‌وت هەزار و ٤٥١ حاڵه‌ت، كەنەدا شه‌ش هەزار و ٥٤٥ حاڵه‌ت، هۆڵەندا پێنج هەزار و ٨٣٠ حاڵه‌ت، چین چوار هه‌زار و ٦٣٤ حاڵه‌ت، توركيا چوار هەزار و ٣٦٩ حاڵه‌ت، هیندستان چوار هه‌زار و ١٧٢ حاڵه‌ت، سوید چوار هەزار ٢٩ حاڵه‌ت، رووسیا سێ هه‌زار و ٦٣٣ حاڵه‌ت، پێرو سێ هه‌زار و ٦٢٩ حاڵه‌ت، ئیكوادۆر سێ هه‌زار و ٢٠٣ حاڵه‌ت، سويسرا هەزار و ٩١٣ حاڵه‌ت، ئیرله‌ندا هه‌زار و ٦٠٦ حاڵه‌ت، ئیندۆنێزیا هەزار و ٣٩١ حاڵه‌ت، پورتوگال هه‌زار و ٣٣٠ حاڵه‌ت، پاكستان هه‌زار و ١٩٧ حاڵه‌ت‌، پۆڵه‌ندا هه‌زار و حه‌وت حاڵه‌ت، چیلی ٧٦١ حاڵه‌ت، كۆڵۆمبیا ٧٥٠ حاڵه‌ت، ئۆكرانیا ٦٤٤ حاڵه‌ت، به‌نگلادش ٥٠١ حاڵه‌ت، ئه‌فریقای باشوور ٤٨١ حاڵه‌ت، سعوودیه‌ ٣٩٩ حاڵه‌ت، ئیمارات ٢٤٨ حاڵه‌ت‌، بیلاڕووسیا ٢٠٤ حاڵه‌ت‌، كوێت ١٦٥ حاڵه‌ت، قه‌ته‌ر ٢٦ حاڵه‌ت و سینگاپور ٢٣ حاڵه‌ت‌‌''.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın