ئیتچیکو کوبۆتا کە هونەرمەندی تایبەت بە بواری بۆیەکردنی سەر قوماشە، لەڕیی ئەو جلە تایبەتانەی بەناوی (کیمۆن) دروستیان دەکا سەرنجی زۆر لە روسەکانی بەلای خۆیدا راکێشاوە.
لە ئێستادا ئیتچیکو کوبۆتا ، لەڕێی ئەو جلە تایبەتانەی بەناوی (کیمۆن) دروستیان دەکاسەرنجی زۆر لە روسەکانی بەلای خۆیدا راکێشاوە.
ئەو هونەرمەندە بەرەگەز ژاپۆنییە لە پێشانگایەکی تایبەتدا٨٠ پارچە جلی تایبەت بە ژاپۆنیەکان بەناوی کیمۆن نمایش دەکا، کە لەساڵی ١٩٧٠ ەوە تاکو ٢٠٠٣ دروستی کردون.
کیمۆن ئەوجلە تایبەتە رەنگاورەنگەی تایبەت بە کلتوری ژاپۆنیەکانە، کە بۆتە جیێی سەرنجی زۆرێک لە روسەکان وهاوکات نمایشێکی کەلتوری ژاپۆننیشە لەو وڵاتەدا .
لەو پێشانگایەدا کە کوبۆتا کردویەتیەوە، چەندین جلوبەرگ جیاواز لە جۆری کۆنە نمایش دەکرێت کە هەندێکیان هێندە گەورەن لەبەرکردنیان مەحاڵە و تەنیا لەلایەن ئەو هونەرمەندەوە بۆتە سیمبولێک.
ئۆلگا ماهنۆڤا بەرێوەبەری سندوقی شۆدیەڤی نێودەوڵەتی لەلێدوانێکیدا بۆ AA گوتی، ئەو جلوبەرگی کیمۆنی کە نمایش دەکرێ، زیاتر بۆ بەناوبانگکردنێتی نەک بۆ لەبەرکردن.
ماهنۆڤا لەدرێژەی لێدوانەکەیدا گوتی : جلوبەرگی کیمۆن لەسایەی هونەرمەند کوبۆتا وە لە تەواوی دنیادا وەک هونەرێکی ئاستبەرز دەناسرێ. ئەو تەواوی بەرهەمەکانی ساڵانی پێشووی لە کیمۆن پێشکەش بە جیهانی هاوچەرخ دەکات و ئەو جلە کەلتوریەی ژاپۆنی کردۆتە سیمبولێکی ژاپۆن لە تەواوی دنیادا.