Adem Şalvarcıoğlu
01 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 05 ئادار 2018
ئەنقەرە - AA
گرکانی چیای شینمۆ لە باشووری رۆژئاوای ژاپۆن تەقییەوە.
ئاژانسی کەشناسی ژاپۆنی راگەیەنراوێکی بڵاو کردۆتەوە و ئاماژەی بەوەداوە کە گرکانی چیای شینمۆ لە دوورگەی کیوشۆ باشووری رۆژئاوای ژاپۆن (هەزارو ٤٢١ مەتر لە ئاستی دەریاوە بەرزە) کاتژمێر ١١:٠٠ تەقیوەتەوە.
ئەو شاخە گرکانیە کە لە سنووری پارێزگای کاگۆشیما و میازاکی-دایە تا ئێستاش بەردەوام سووتو فرێ دەدات.
زەنگی مەترسی پلە سێ لە ناوچەکە لێدرا و خەڵكەکەشی ئاگادار کراونەتەوە کە دووکیلۆمەتر نزیک نەکەونەوە لە ناوچەکە.
دواینجار لە ٢٠١٧دا، تەقینەوەیەک لە هەمان ئەو گرکانە روویدا و نزیکەی ٢،٥ کیلۆمەتر سووتوی فرێ دا.
ژاپۆن لەسەر هێڵی بوومەلەرزە و گرکان "پشتێنەی ئاگرینی زەریای مەنگ" دایە و زیاتر لە ١٠٠ شاخی گرکانی تیادایە.