Mustafa Melih Ahıshalı
04 ئادار 2026•نوێکردنەوە: 05 ئادار 2026
ئیستانبوڵ - AA
ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی ڕێبەری ئێران، عەلی خامنەیی کە لە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلدا کوژرا و، بڕیار بوو ئەمڕۆ لە تارانی پایتەخت دەست پێ بکات و سێ ڕۆژ بخایەنێت، دواخرا.
تەلەڤزیۆنی فەڕمی ئێران بڵاوی کردەوە، بەهۆی ئەگەری بەشداری زۆری خەڵک ڕێوڕەسمەکە دواخراوە.
لە هەواڵەکەدا باس لەوە کراوە کە دواتر زانیاری سەبارەت بە بەرواری ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنەکە بڵاو دەکرێتەوە.