Dmitri Chirciu
20 نیسان 2026•نوێکردنەوە: 20 نیسان 2026
گوتەبێژی کرملین، دمیتری پێسکۆڤ ئاماژەی بەوە كرد کە دۆخی گەرووی هورمز زۆر ناسک و پێشبینینەکراوه و، ڕایگهیاند: "سەرەڕای ئەوەش هیواخوازین پرۆسەی دانوستان بەردەوام بێت و دوور بێت له سیناریۆی توندوتیژیی".
لە كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانییدا له مۆسکۆی پایتەخت، پێسكۆڤ وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی دەربارەی ڕۆژەڤ دایەوە.
سهبارهت به ئەنجامی هەڵبژاردنه گشتییهكهی دوێنێی بولگاریا کە هاوپەیمانی بولگاریای پێشکەوتنخواز بە سەرۆکایەتی سەرکۆماری پێشووی وڵاتهكه، ڕومێن ڕادێڤ زۆرترین دهنگی بهدهستهێنا، پێسكۆڤ باسی لهوه كرد پێشوازی لە ڕاگەیاندراوەکانی ڕادێڤ و هەندێک لە سەرکردەکانی دیکەی ئەورووپا دەکەن سەبارەت بەوەی ئامادەن به گفتوگۆ کێشەکان لەگەڵ ڕووسیا چارەسەر بکەن و، گوتی: "پێویستە تەواوی ناكۆكییەكان لەسەر مێزی دانوستان چارەسەر بكرێن. ڕووسیا هەرگیز دەستی لە گفتوگۆ هەڵنەگرتووە، بەپێچەوانەوە لهگهڵ گفتوگۆداین، بەڵام تا ئێستا ئەمە لە ئەورووپا وەڵامی نەدراوەتەوە".
پێسکۆڤ باسی له دۆخی گەرووی هورمز كرد و، ڕایگهیاند: "دەبینین دۆخی کەنداو زۆر ناسک و پێشبینینەکراوە، سەرەڕای ئەوەش هیوای خوازین پرۆسەی دانوستان بەردەوام بێت و دوور بێت له سیناریۆی توندوتیژیی. به پێچهوانهوه ئەمە دەبێتە هۆی دەرئەنجامی خراپتر بۆ ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە و ئابووریی جیهانی".
گوتەبێژی کرملین پێسکۆڤ، ئهوهیشی خستهڕوو كه ڕووسیا لە پرۆسەی چارەسەری دۆخی پەیوەست بە ئێران نێوەندگیر نییە، بەڵام ئامادەیە لەم بارەیەوە پشتیوانی پێشکەش بکات.