Damla Delialioğlu
03 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 03 تەمووز 2026
لە ویلایەتی بەلوچستانی پاکستان، بەهۆی كهوتنهخوارهوهی پاسێکی نەفەرهەڵگر بۆ ناو دۆڵێک٤٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ههشت کەسیش برینداربوون.
بەپێی هەواڵی ڕۆژنامەی داون، پاسەکە دوای بەجێهێشتنی ناوچەی شێرانی لە بەلوچستان لە ناوچەی دێرا ئیسماعیل خانی ویلایەتی خەیبەر پاختونخوا كهوتووهته ناو دۆڵێکهوە.
بەرپرسانی ناوچەکە باسیان لهوه كرد کە بەپێی ئاماره بهراییهكان له ڕووداوەدا ٤٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ههشت کەسیش برینداربوون.
بەرپرسان ئاماژهیان بهوه كرد تیمەکانی گەڕان و ڕزگارکردن و تەندروستی ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کراون و، لێکۆڵینەوە له هۆکاری ڕووداوەکە دەست پێدەکرێت.