Mümin Altaş
25 حوزەیران 2026•نوێکردنەوە: 25 حوزەیران 2026
سەرکۆماری توركیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پەیامێکی هاوخەمی بۆ ڤێنزوێلا بڵاوکردەوە.
لەو پەیامەیدا کە لە هەژماری خۆی له NSosyal بڵاوی کردەوە، سهركۆمار ئهردۆغان ڕایگهیاند: "لە ناخی دڵەوە هاوبەشی خەمی ئەو کەسانەم کە لە دوو بوومەلەرزە جیاوازەکەی ڤێنزوێلادا گیانیان لەدەستداوە و، سەرەخۆشی و پەیامی هاوخەمی خۆم ئاڕاستەی گەل و حکوومەتی دۆستی ڤێنزوێلا دەکەم، هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازم. وەک تورکیا لەم ڕۆژە سەخت و بەئازارەدا پشتیوانی له دۆستانی ڤێنزوێلا دهكهین".