Ekip
08 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 08 تشرینی یەکەم 2020
باكۆ – AA
سوپای ئه‌رمینیا هێرشی كرده سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی ئازه‌ربایجان كه داگیری نه‌كردوون و هاووڵاتیی مه‌ده‌نی تیایدا نیشتەجێن.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئازه‌ربایجان رایگه‌یاند به‌یانی ئه‌مڕۆ، سوپای ئه‌رمینیا له رێگای ئاراسته‌كردنی تۆپه‌وه هێرشی كردووه‌ته سەر شاره‌كانی به‌رده و ئاغجابهدی و گونده‌كانی سه‌ربه شاره‌كانی گۆرانبۆی، ته‌رته‌ر و ئاغدام له كاتێكدا ئه‌و ناوچانه ناكه‌ونه ناو سنووری ناوچه شاخاوییه‌كانی قه‌ره‌باغ-ی داگیركراو.
ئاماژه به‌وه ده‌درێت کە هێرشه‌كانی ئه‌رمینیا كوژراو و برینداری لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
سوپای ئازه‌ربایجانیش به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی ئه‌رمینیا، رێوشوێنی پێویستی گرتووه‌ته‌به‌ر.
له ئاكامی ئه‌و هێرشانه‌ی ئه‌رمینیا کە له ٢٧ی ئه‌یلووله‌وه ده‌یانكاته سه‌ر ئازه‌ربایجان، ٣٠ هاووڵاتیی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستداوه و ١٤٣ی دیكه‌یش برینداربوون.